抖阴社区

                                        

پێش ئەوەی داپیرە قسە بکات باپیرەم بە دەنگی بەرز وتی

باپیرە : پێتم وت ئەو بێت دووبارە باسی ئەم گەمژەیە دەکرێتەوە
وە ئەوەشم ناوێت

کاتێک سەیری داپیرەمی کرد وتی


داپیرە ڕەنگی دەمووچاوی گۆڕا
ترس بە جوانی دیاربوو پێیوەی




داپیرە : ببورە دەبوایە پێشتر ئاگادارم کردبایەوە باسی باوکی نەکات

بە لەرزۆکی وتی
لێرەدا تەنها سەرسوڕماو بووم
چی ڕوودەدات
باس کردنی باوکم ئەوەندە هەڵەیە لێرەدا !



داپیرە : هەڵسە لەسەر خوانەکە ژولیا بڕۆ ژورەکەی خۆت
تاوەک و من دێم لەوێ مەیە دەرەوە

بە دەنگێکی گڕ و ئەمرکەر وتی


هەڵسام بە هێواشی
سەرلێشێواو بووم چی ڕوودەدات
ئەسڵەن چیم گوت تاوەک و کاردانەوەیان بەم شێوەیە بێت



پێش ئەوەی بڕۆمە دەرەوە لە ژوری نان خواردنەکە
پورەم قسەی کرد


ڕادێلا : هەرلە سەرەتاوە پێتم وت ئەو مەهێنە ئێرە




بێ ئەوەی سەیری بکەم یان وڵامی بدەمەوە بەرەو ژورەکەی خۆم ڕۆشتم
قاچەکانم دەلەرزی لە سترێس و شڵەژاویدا
ئەگەر ئەوەندە ڕقیان لێمانە بۆچی تەنانەت داپیرەم هێنامییە ئێرە





فرمێسک لە چاوم دەکەوتنە خوار کاتێ بە سەر پلیکانەکاندا هەنگاوم دەنا
وە بە دەستە بچوکەکانم دەمسڕین



دەرگای ژورەکەمم کردەوەو بە توندی دامخستەوە
لەسەر جێگەیخەوەکەم دانیشتم
بە دەستەکانم دەمووچاوم داپۆشی و بە دەنگ دەگریام



بیرتان دەکەم دایکە باوکە
ژیان لای ئێوە چەندە سادە و ئاسودە بوو
بۆچی هاتم بۆ ئێرە بۆچی
خۆزگە موبایلێکم لا بوایە هەر ئێستا بە باوکمم دەگوت بێزارم لێرە
ڕزگارم بکات





لە دەرگای ژورەکەم درا
بە دەستەکانم فرمێسکەکانم دەسڕی پێموایە داپیرەم بێت




??????????????Where stories live. Discover now