____________________________
پێش ئەوەی من وڵامی بەڕێز جیۆن بدەمەوە یان دەمم بکەمەو دەرگای ژورەکەی تایهیۆنگ کرایەوەو ئەوی دەرخست
سەیری من و بەڕێز جیۆنی کرد
سەیرکردنەکەی نامۆ بوو
دواتر هات بەرەو ڕوومان
خەندەیەکی خستبۆیە سەر لێوانی
تایهیۆنگ : ئۆ بەڕێز جیۆن هاوسەری پورە خشەویستەکەم چی دەکەیت لێرە
بە گاڵتەجاڕی و دەنگی بەرز قسەیدەکرد
تایهیۆنگی گەمژە تکایە بێدەنگ بە
بەڕێز جیۆن : هیچ بە پێویستی نازانم ڕوونکردنەوە بۆتۆ بدەم
کوێم بوێت دەتوانم بۆی بچم
تەنانەت ژورەکەی ژولیاش
لەرز جەستەمی گرتەوە
ئایا ئەو پیاوە لەهیچ شتێک ناترسێ ؟
بە چاوە سەرسوڕماوەکانم سەیری کاردانەوە بێ باکەکەی بەڕێز جیۆن و بزە لارەکەی تایهیۆنگم دەکرد
بەڕێز جیۆن ئێمەی تێپەڕاند و بەسەر پلیکانەکاندا ڕۆشتە خوارەوە
تایهیۆنگ نامۆ لێی دەڕوانیم
بەخێرایی دەمم کردەوە
ژولیا : ئێ ئەو لە دەستشۆرەکە بوو
کاتێک هاتمە دەرەوە ئەویش لەویا دەهاتە دەرەوە
وەک گەمژەیەک بە شڵەژاوی ڕوونکردنەوەم بۆی دەدا
تایهیۆنگ : چ سوتفەیەکی جوانە هم
ژولیا : چی
بە سەرسوڕماوی لێیم دەڕوانی
دەستی لەسەر ملو شانم دانا و بەدوای خۆیدا بردمی
بەسەر پلیکانەکاندا دەڕۆشتینە خوارەوە و دەستی هێشتان لەسەر شانم بوو
ژولیا : تکایە دەستت لابەرە
ب چرپە وتم کاتێ دەڕۆشتینە خوارەوە
تایهیۆنگ : بۆچی
لەبەر بەڕێز جیۆن ؟
بە گاڵتەجاڕی وتی
ژولیا : نەخێر لەبەر ڕایکا
ئەو وەک دوژمن لێم دەڕوانێ
لەو کاتەوەی ئەو شەوە منت لەگەڵ خۆت برد بۆ ماڵی بەڕێز موون
تایهیۆنگ پێکەنیێکی بەرزی کرد
وە بەردەوام بوو لە ڕۆشتن و دەستی توند تر کرد
دووبارە چرپەم کرد
ژولیا : تکایە بەرمبدە
نایەکی هێواش لە دەمی دەرچوو
بەبێ چارەی مامەوە
هەمووان کاتێک لەسەر خوانەکە بوون سەیریان دەکردین
ڕایکا وەک ئەوەی بیەوێت بمکوژێت
بەڕێز جیۆن تاریک بووڕوانینی بۆم
پورە ڕادێلا و داپیرە و مامۆژنم سەرسوڕماو
ئەوەیگرنگی نەدەدا باپیرە و مامەمم بوون
تایهیۆنگ لای خۆی کورسیەکەی بۆم ڕاکێشا
بەبێ چارەیی دانیشتم
ڕادێلا : چییە ئەوە ؟
کاتێک سەیری من و تایهیۆنگی دەکرد
بە پرسیارەوە سەیرمان کردەوە
ڕادێلا : ئەم نزیکییە چییە ؟
بە بێزاری دووبارەی کردەوە
تایهیۆگ : ئەوە پرسیاری دەوێت ؟
داپیرە : ئەوان گونجاون بەیەکەوە بۆ پێت ناخۆشە ڕادێل
داپیرە بە بزەوە بە پورەمی گوت
ڕادێلا : پێشتر نەم بینیبو ئەوەندە گونجاو بن
بەهەرحاڵ
ڕویکردە لایەکی تر
وەک ئەوەی بڵێت گرنگی پێ نادەم
ژولیا : ئێمە وەک خوشک و برایەک
بە ئەستەم دەنگم هەڵبری بەڵام هەرزوو لەلایەن تایهیۆنگەوە بڕدرام
تایهیۆنگ : ڕوونکردنەوەی ناوێت ژولیا
سەرم بەرز کردەوە سەیری بەڕێز جیۆنم کرد
وەک ئەوەی بەداخ بێت بۆم لێی دەڕوانیم
چاوەکانم لادا
کاتێ هەستم بە لەرزی دلم دەکرد
چاوەکانم ئاسایی لێیناڕوانن
کاتێک ئەویش ئاسایی سەیرم ناکات
هەربۆیە خۆم بەدوور دەگرم لە سەیر کردنیشی
نان خواردن بەردەوام بوو
لەناکاو داپیرە بە قسەکەی بەستوی کردم
داپیرە : ژولیا بیرت لە سیار کرەوە ؟
ئەوەی ناو قورگم بە ئەستەم بۆ قوت درا
باسی ئەوەش ناکەم کە دەستم دەلەرزی
خۆمم لە سەیر کردنی کاردانەوەی جیۆن دوور خستەوە
ڕایکا : چیییی
بە گاڵتەجاڕی وتی و کەچکەکەی دەستی دانا
ڕایکا : ئێوە بەنیازن ژولیا بدەنە سیار ؟
دووبارە تۆنی دەنگی گاڵتەجاڕ بوو
لەسەرەوە بۆ خوارەوە سەیری دەکردم
ڕادێلا : بەڕای من خۆتان شەرمەزار مەکەن بە باسکردنیشی
بە بێزاری وتی و پێکەنی
خەریکە دڵم بوەستێت بەم هەموو بێڕێزیانەیان
بەڵام دووبارە تەنها بێدەنگی هەڵدەبژێرم
مامم: بەڕای من باوکە جارێ ئەم بابەتە دوا بخەن
تاوەک و ژولیا لێرە ڕادێت
وە لەگەڵ شتەکان ئاشنا دەبێت
بروسکەیەک لە سینەو دڵمی دا
واتای چی من بێرە ئاشنا بم
ئەوەندە کەمم لە چاویاندا ؟
ئەوەندە هیچم !
باپیرە : باشە کەواتە من بە بەڕێز موون دەڵیمەوە
جارێ دوای بخەن
وتی بە ئاسایی و دەستی کردەوە بە نان خواردن
چونکە هەمیشە بەبێ دەنگی نان دەخۆن
سەیری دەوروبەرم دەکرد
هیچ کەس
هیچکەس بۆ جارێک پشتگیری نەکردم !
یاخود پشتی نەگرتم !
هەمووان سەرقاڵی نان خواردنەکەیان بوون
وەک ئەوەی لێرەدا کەسێکیان نەشکاندبێتەوەو شەرمەزار نەکردبێت
تەنها بەڕێز جیۆن بوو هیچی نەدەخوارد و
سەرنجی بەردەمی دابوو
ئایا لەبەر من دڵتەنگ بوو
بەڵام خۆ ئەویش پشتی منینەگرت
بەڵام چۆن پشتم دەگرێت لە بابەتێکی ئاوا
ئەوان دەیانەوێت لەگەڵ کوڕێکیکە ڕێکمبخەن
بە دڵنیایەوە بەڕێز جیۆن قسە ناکات و پشتم ناگرێت
ئەگەرنا دەزانم ئەو چاونەترسە
ئەگەر هەر بابەتێکی تر بوایە پشتمی بەرنەدەدا و
نیدەهێڵا بەم جۆرە سوکایەتیم پێ بکەن
هیچم بۆ نەخورا
باپیرە هەڵسا و لەدوای ئەو بەڕێز جیۆن هەڵسا
ئاگادار بووم هیچی نەخوارد وەک من
پێچەوانەی ئەوانیتر بە چێژەوە دەیانخوارد
منیش هەردوای ئەوان بە خێرایی هەڵسام و بەرەو ژورەکەم ڕۆشتم
لەدوای خۆم دەرگاکەم داخست و لەسەر جێگەی خەوەکەم درێژ بووم
ئەوگرێیەی ناخم هەڵڕشت
زۆر گریام
چاوەکانم قورس بوون
ئەوەندەی نەمابوو بکەومە ناو خەوەو
لە دەرگای ژورەکەم درا
چاوەکانم کەمێک کردەوە
دەرگاکە کرایەوە
کاتێک بەڕێز جیۆنم بینی هاتە ژورەوە
بەخێرایی هەڵسام
ئەو خەواڵوەی هەمبوو نەما
ئەو کەمێک سەیری کردم
بەڕێز جیۆن : ئایا من لەخەوم کردیت
بە خەمخۆری وتی
ژولیا : ئێ نا نەخێر نەخەوتبوم
بە دەنگە نوساوەکەم وتم کاتێک لەبەر گریان گۆڕابوو
ئەو بۆ کەمێ لێی ڕوانیم
دواتر هاتە نزیکم
دەستەکانی بە ڕومەتەکانم گوپ کرد
بەڕێز جیۆن :
مەگری شایەنی ئەوە نییە
ژولیا :
قورسە بەردەوام بیت کاتێک هیچکەس پشتت ناگرێت
وتم و چاوەکانم لەسەر چاوەکانی هێشتەوە
بەڕێز جیۆن :
وە ڕێک لەبەر ئەمە
دەبێت ببیتە گەورەترین هاندەری خۆت
دەبێت بەڕاستی بڕوات بەخۆت هەبێت
کاتێک کەس نایکات
دەبێت بەهێز بمێنیتەوە
ئەگەر وا نەکەیت
بەداخەوەم
هیج شتێک بەدەست ناهێنیت و
ناتوانیت لەسەر پێیەکانت بوەستیت
بەبێ دەنگی سەیریم دەکرد
ئەو ڕاست دەکات
هەمیشە ڕاستی کردوە
خۆزگە دەمتوانی لەگەڵیدابم
بۆمنبێت
هەمیشە بەم شێوەیە نازی کردبام
وەک دوو ئاشق بەبێ دەنگی لەەکمان دەڕوانی
بەڕێز جیۆن : ژولیا
دەستەکانی هێشتان لەسەر ڕومەتەکانم بوو
بە دەنگە قوڵەکەی بانگی کردم
بەڕێز جیۆن : هەرگیز کەسم ناچار نەکردوە من هەڵبژێرێت
من بۆ هیچ شتێک زۆریت لێ ناکەم
ئەگەر پێت وایە دەتوانیت کەسێکی باشتر بدۆزیتەوە
ئەوابەردەوامبە
من ڕێگەت لێناگرم
من باوەڕم بە ئازادی هەیە لە هەستەکاندا
دەستەکانی لەسەر ڕومەتم لابرد و لەسەر کورسی ژورەکەم دانیشت
بەڕێز جیۆن :
ئەگەر دەتەوێت لەگەڵمدا بیت
چونکە دڵت داوای دەکات ئەوا ئەم شوێنە بۆتۆیە
کاتێک ئاماژەی بە دڵی دەکرد
بەڕێز جیۆن : نەک لەبەر ئەوەی من داوات لێدەکەم
من نامەوێت هەڵبژاردەی بنەڕەت بم بۆت
من کەسێکم دەوێتبەهای من بزانێت
نامەوێت کەسێک لە ترسی تەنیایی یان خوەکانی تر لەگەڵمدابێت
ژولیا : خۆزگە دەمان توانی
بەبێ هیوای گوتم و سەیری ئەرزەکەم دەکرد
من تا ئەمڕۆش تەنها دەمگوت نەخێر
نکۆڵیم لەو دەکرد
بەڵام چیتر ناتوانم نکۆڵی بکەم
کاتێک چاوەکانم بەم شێوەیە لێی دەڕوانن
چۆن دەتوانم بە دەمم درۆ بکەم
خۆم هەڵخەڵەتێنم
ئەو هەڵسا بڕواتە دەرەوە
بانگیم کرد
ژولیا : بەڕێز جیۆن
ڕووی سوڕاند بۆم و چاوەڕێ منبوو شتێک بڵێم
ژولیا :.....ـ
_____________________________