نێوان دوو ڕۆح||جۆنگکووک✓
j0sa__
- Reads 68,054
- Votes 14,630
- Parts 100
{کـــۆتـــای هــاتــووە}
{ژانەری ئەکشن،ترسێنەر،هەستبزوێن،نهێنی،تاوان لەخۆ دەگرێت}
جولیەت ناچارە لە ئەمریکا هەڵبێت، ئەندامانی باندە توڕە و شەڕانگێزەکەی و باوکە بریکارە نهێنیەکەی لەدوای خۆی بەجێبهێڵێت، چووەوە بۆ کۆریای باشوور بۆ ئەوەی لە زانکۆیەکی نوێدا دەست بکاتەوە بە ژیانێکی نوێ.
بەهیوای ئەوە بوو کە بۆ ماوەیەک لەوێ سەلامەت بێت تا هەموو شتێک ڕوون دەبێتەوە.
ئەمە تا ئەو کاتە بوو کە 'نێردەکان'ـی زانکۆکەی، یان باشتر بڵێین، گورگەکان لە پێستی مەڕدا دێنە ژیانیەوە. ئەوان وەک کۆمەڵە نێردێکی بێ بەرگری دەردەکەوتن. تاتۆ و خووە ناشرینەکانیان لە پشت تەلی ددان و چاویلکەکانەوە دەشاردەوە. وە کەس گومانی نەدەکرد کە فەرمانڕەوای بەدناوترین باندی کۆریای باشوور بن.
بەتایبەت جولیەت هیچ گوومانێکی نەبوو لێیان تەنها دەیوسیت بیانپارێزێت، کاریگەر بوو بە کەسایەتیە ترسنۆک و بێتواناکەیان.
وە لەم نێوەندەشدا نێردەکانیش ئەویان دەویست وەک بووکە شووشە بچووکەکەیان لە ژیانیاندا، پێیان وابوو ئەویش وەک هەر منداڵێکی ئاساییە لەگەڵ جوانییەکی بێ کەموکوڕیدا.
بەتایبەت سەرکردەکەیان، جیون جۆنگکووک.
'دەزانی خەڵکی بە گشتی چی دەڵێن،'
جۆنگکووک چاویلکەکەی لەسەر دەموچاوی جێگیر کرد
'بە بەرگی کتێب بڕیار لە ناوەوەی مەدە'