Vot💞
Comment💗
Follow💕
کوڕەکە: وەرە با بڕۆین
Jungkook pov:
دوای ئەوەی کە بەڕێ کەوتین بۆ یانەکە گەیشتینە ئەو شەقامەی کە ئەو کوڕە گەمژەیە بە ن/ت ی وتبوو کە بێت بۆی..منیش لە ماڵەوە بە هیجونم وتبوو کە لە ئەو شەقامە قسەیەک بدۆزێتەوە بۆئەوەی بەتەنها ئەو و ئیزابێلا بچن بۆ یانەکە و من چاودێری ن/ت بکەم...ئەزانم کارەکەم زۆر گەمژانەیە بەڵام ئەگەر چاودێری نەکەم شێت ئەبم...چی ئەگەر وەک ن/ت خۆی وتی لەکاتی ترسانا باوەشی پیاکرد؟ دڵنیام لەو کاتەیا ئەو کوڕە گەمژەیە ئەکوژم خۆشم نازانم بۆ ئاوا توڕەم و بۆ ئاوا چاودێری ئەکەم... ئاھ نەفرەت پێموابێ من بەتەواوەتی هۆگری ن/ت بوومEnd jungkook pov
هیجون: ئائا...جۆنگکوک پێموابێت فۆنەکەم لە ماڵەوە لەبیر کردووە
جۆنگکوک: ئای بەڕاست ئەگەر ئەتەوێت ئەتوانم بڕۆم بۆت بهێنم
هیجون: ئای بەڵێ ئەگەر ئەرک نەبێ
ئیزابێلا: ئاخر دوا ئەکەوین بۆ یانەکە
هیجون: دوا ناکەوین من و تۆ ئەچین بۆ یانەکە با جۆنگکوکیش فۆنەکە بهێنێ و بێت
جۆنگکوک: باشە کەواتە
شۆفێرەکە وەستا و جۆنگکوک لە ئوتۆمبێلەکە هاتە خوارەوە ڕۆیشت بۆ شەقامەکە بەڵام کەسی لێ نەبوو بۆیە بڕیاری دا بچێت بۆ نزیکترین سینەما دوای ئەوەی کە گەیشت کوڕەکەی بینی بەڵام ن/تی نەبینی بەڵام بینی کە کوڕەکە دوو گەنمەشامی و بەدەستەوە بوو چوو بۆلای بلیت وەرگرەکەو وتی "هەمان بلیتی ئەو فیلمەم بدەرێ کە ن/ت سەیری ئەکا" بلیت فرۆشەکە بە تێنەگەیشتنەوە وتی "ببورە؟؟" جۆنگکوک لە ناخی خۆیا کەوتە سەر زەنشت کردنی خۆی و ئەیوت "جۆنگکوکی گەمژە ئاخر ئەو ن/ت لەکوێ ئەناسێ" دواتر زەردەخەنەیەکی کرد و وتی "هەمان بلیتم بدەرێ کە ئەو کوڕە سەیری ئەکا" کاتێک دەستی بۆ کوڕەکە ڕاکێشا بلیت فرۆشەکەش وتی "باشە بەڕێزم" جۆنگکوک بلیتەکەی وەر گرت و ڕۆیشتە ژوورەوە بەڵام لەکاتی چونە ژوورەوە بەتەواوی ڕوخساری خۆی داپۆشیبوو چونکە ئەگەر ن/ت جۆنگکوکی ببینیایە ئەوا جۆنگکوک هیچ شتێکی نەبوو تا ڕونی بکاتەوە ڕۆیشت لەسەر کورسیەک لەدوای ن/ت و کوڕەکە دانیشت بەڵام لەبەختی خراپی جۆنگکوک مناڵێکی کوڕ هات و وتی "بەیارمەتیت ئێرە شوێنی منە " جۆنگکوک بە دەنگێکی کز لەژێر لێوەوە وتی "ئای نەفرەت!! هەر ئەوە مابوو"
کوڕە بچوکەکە: هێی تۆ گوێت لێم نیە
جۆنگکوک: ئاھ بڕۆ بۆ شوێنێکی تر
کوڕەکە: بەڵام ئەمە شوێنی منە
جۆنگکوک: بەڵام منیش ناڕۆم...باشە تۆ چەن ساڵی چۆن ئەبێ مناڵێکی وەک و تۆ سەیری فیلمی ترسناک بکات..چۆن ئەهێڵن بێیتە ژوورەوە

YOU ARE READING
?????? ?? ??? ?? ??? ??? ??????
Romance????????? ????? ????????? ???????? ?????? ???????? ?? ?? ????? ????! ????? ????????? ??? ?????? ???????? ????? ????? ????? ???????? ????? ??????? ??? ?????????? ???? ???? ???????? ??????? ????? ???????←???????? ?????← 5/8/2022 ?????? ????← 41