خوێندنەوەیەکی خۆش🐣💞
~~~~~~~~~~
لە ئۆتۆمبێلەڪە هاتە خوارەوە هێشتاش لاڤی لە باوەشیدایە زۆر هەوڵی کە بزانێت بۆچی وایە بەڵام لاڤی نەیئەویست باسی بکات
یونگی دەرگاکەی کردەوە بێ هیچ شتێک بەرەو ژوورەکەی خۆی ڕۆشت لەسەرەوە بێگومان لاڤیش هەر لە باوەشی بوو
"ئەو کچە بچووڪە بۆ لێرەیە "
سیۆکجین وتی کاتێک لە چێشخانەکەوە ئەهاتە دەرەوە"لە ڕێگا بینیمان حاڵی باش نەبوو جونگکووکیش هێنای بۆ ئێرە "
یونگی بە ماندوی وتی و بەرەو ژووری دانیشتنەکە ڕۆشت"ئەی بۆ نەیبیرد بۆ ماڵی خۆی ؟"
سیۆکجین دووبارە پرسیاری کردجیمین بۆ ساتێک بە بێهیوای سەیری کرد پاشان بە گریانێکی ساختەوە ڕووی بەرەو سەرەوە بەرز کردەوە وتی
"خودایە تاوانم چییە لەگەڵ ئەم هەموو گەمژه و شێتە ئەژیم ""ئاخر ئەگەر بیباتەوە باپیری ناپرسێت ئەم کچە چییە ؟"
جیمین بە هاوارەوە وتیی
سیۆکجین وەک بلێی هیچی گەمژانەی نەوتبێت چەند جارێک سەری لەقاند و بەرەو چێشتخانەکە چویەوەبەهێمنی لەسەر جێگاکەی داینا خۆیشی کەمێک لەولاتری دانیشت دەستی بە تاڵە قژەڪانیدا ئەهێنا
"ناتهەوێت پێم بلێیت چیبووە ؟ "
جونگکووک بە میهرەبانیەوە وتی بە شێوازێکی هێمن جیاواز لە ناخی کە بە ڕادەی گەرمی دۆزەخ گەرمە بەهۆی توڕە بوونیەوە
کێ بوێری کردوە وا لە جوچکەکەی بکات ؟"هیچ شتێک نەبووە بەڵام ئەتوانم ئەمشەو لەلا تۆ بمێنمەوە ؟"
لاڤی وتی کاتێک سەری نزم کردبوویەوە هەستێ بە شەرمەزاری ئەکرد
جونگکووک بە دەستی سەری بەرزکردەوە و دوبارە بە هێمنی وتی
"هەتا ئەو ڪاتەی ئەتەوێت ئەتوانی لای من بمێنیتەوە لاڤی !"
"بەڵام پێم بلێ چیتە درۆم لەگەڵ مەکە باشە "
لە کۆتای قسەکانی بە تۆنێکی گڕ بە شێوازێکی ئاگادارکردنەوە وتی
کاتێک چاوەکانی زیاتر تاریک بوو بوو هەر بەڕاستی ئەو بەزۆر خۆی ڕاگرتووە کە هاوار نەکات بە سەریدا و توڕە نەبێتلاڤی کەمێک هەستی بەترس کرد جونگکووک بەجۆرێک قسە ئەکات وەک ئەوەی دانی بە توڕەیەکەیدا گرتبێت
"هیچ شتێک نەبووە بڕوام پێبکە "
لاڤی بە نزمی وتی سەیری چاوەکانی جیۆنی نە ئەکرد هەم ئەترسا لە چاوەکانی هەم نەیئەویست بزانێت درۆی لەگەڵدا ئەکات"لاڤیی تۆ من بە منداڵ ئەزانیت جێ پەنجە لەسەر ڕومەتەکانتە وە بەم شەوە لەدرەویت و ڕا ئەکەیت و ئەگریت
ناتەوێت بشچیتەوە ماڵەوە هێشتا ئەڵێیت هیچ نەبووە ؟"
جونگکوک بە هاوارەوە وتی هیچ سەبرێکی نەما لەگەڵی ئەو خۆی خەریکە شێت ئەبێت کە بیرئەکاتەوە کێ بووێری هەبووە لە لاڤی ئەو بدات !

YOU ARE READING
????????? ??
Romance{?????? ??????}? "?? ?????? ?? ?? ????????" ????? ????????? ???? ????? ??????:??????????