抖阴社区

05 ????

541 112 503
                                        

لاڤێندەر ' تێیهیۆنگ من

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.



لاڤێندەر ' تێیهیۆنگ من ....

تێیهیۆنگ '
با جیاببینەوە !

بۆخاتری خوا لە خۆت ڕزگارم بکە و با جیاببینەوە

من جیابوونەوەم دەوێت !






لاڤــێـنـدەر


هەستم بە کزانەوەی چاوەکانم دەکرد وەک ئەوەی ماوەیەکی زۆر بێت گریابێتم و چاوم ئازاری هەبێت ـ بەڵام فرمێسکێکم نەڕشتووە

هەست دەکەم دانە بە دانەی دەمارەکانم گرژ بوون و خەریکم دەکەومە سەر زەییەکە و تیادەچم ـ بەڵام سەیری قاچەکانم کرد و هێشتا لەسەر زەوییەکە وەستاوم و نەکەوتووم

هەستم دەکرد دڵم هێندە گەورە بووە کە بە تەواوی جەستەمدا بڵاوە
هێندە توند هەستم بە لێدان و شڵەژاویی دڵم کردبوو

هەستم دەکرد لاڤێندەر نیم ! ڕۆحی لاڤێندەرم و بەرەو چاوەکانی ئەسمەرم ئەڕۆم و ناگەڕێمەوە

لاڤێندەر ' چـی

تێیهیۆنگ ' بۆچی ئەم ڕووخسارە ؟ دەزانیت هەوڵبدە تۆ دەبیتە ئەکتەرێکی لێهاتوو چونکە ئێستا وا ڕەفتاردەکەیت کە دڵتەنگ بیت
خاتوو جۆن لاڤێندەر دەمەوێت جیاببینەوە !

لاڤێندەر ' نەخێر ناتوانی  ' وتی كاتێک هەناسەکانی ناڕێک ببوون و چاوەکانی وەک مرواری دەدرەوشانەوە بەهۆی فرمێسکەکانی

تێیهیۆنگ ' بێگومان دەتوانم ! جیادەبمەوە بوونی من و تۆ هیچ مانایەکی نییە وە بە زووترین کات ئەوە دەکەم

لاڤێندەر ' گاڵتە دەکەیت وایە ؟ تەنها توڕەیت لێم و تۆڵە دەکەیتەوە ڕێگە دەدەم هەرشتێک کە دەتەوێت بیڵێیت بەڵام باسی جیابوونەوە مەکە تێیهیۆنگ تکایە !

تێیهیۆنگ ' چی وا دەکات وا بیربکەیتەوە کە توڕەم و تەنها لەبەرئەوە بەم شێوەیە ڕەفتار دەکەم ؟ تۆ شایەنی ئەم شێوازە مامەڵەیەیت وە باسکردنی ژیانی هاوسەرگیریم و بڕییارەکانم شتانێک نین کە بە گاڵتە باسی بکەم نا بێگون ئەوەش بۆ تۆ گاڵتەیە ئەی وا نییە ؟ تۆ خۆت بەو شێوەیەیت بۆیە وا گومان دەکەیت گاڵتە بکەم

??????? ???????????Where stories live. Discover now