抖阴社区

4

352 66 21
                                    

نیــگایەک

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

نیــگایەک..








دنیا بەرەو تاریک بوون ڕۆیشت و جونگــــکووک و نیلا هێشتا لە جێی خۆیان دانیشتوون
جونگــــکووک سێری نیلای کرد و بە هێمنی وتی:برسیت نییە
نیلای کە سێری کۆمەڵە مناڵێکی ئەکرد کە لەولاوەیان یارییان ئەکرد ئاڕاستەی چاوی یا بە جونگــــکووک و وتی:کەمێک بەڵام زیاتر خەوم یەت

کە وای وت جونگــــکووک وەک ئەوەی ئاگادار کردنەوەی پێ گەیشتبێ، ڕاست بۆوە نیلای لە خۆی نزیک کردەوە و بە دەستی پلای گەرمیەکەی ئەپشکنی و بە دەنگێژی جیاوازوە وتی:سەرت ئازاری هەیە، همم سەنفورەکەم؟
نیلا کە بە ماندووی سێری ئەکرد وتی:نا تەنها خەوم یەت بە بڕۆینە ماڵەوە

جونگــــکووک بۆ ساتێک بە بێدەنگی سێری کرد و وتی:باشە با بڕۆینەوە
نیلا ویستی هەڵسێتەوە بەڵام لە چرکەیە جەستەی بەرز بۆوە لە ڕێی قۆڵە بەهێزەکانی جونگــــکووکەوە
نیلا کە سەری لە ئاستی شانی جونگــــکووک مابۆوە بە هێواشی وتی:خۆم ئەتوانم بڕۆم
جونگــــکووک سێری نیلای کرد کە تەنها ئینجێک لە نێوان ڕوخساریانا بوو و وتی:هەوڵبە ئاسوودە بیت و بێدەنگ بیت
نیلا بێ قسە مایەوە و جونگــــکووک دەستی کرد بە ڕۆیشتن، ماڵەوە هێندە دوور نەبوو بۆیە بە پێ ڕۆیشت چونکە ئۆتۆمبێلەکەی لە نەخۆشخانەیە و ئێستا ئەوێ دوور ترە

چەنێکی ڕێگاکەی بڕی و هەردووکیان بێدەنگن، نیلا هەناسە کورتەکانی هەڵ ئەمژێ بە تێکەڵ بە بۆنە مەستکەرەکەی جونگــــکووک وە تێکەڵیەک لەو بۆن جگەرەیەی کە جەستەی بۆنی گرتووە
بێدەنگیەکە شکا کە جونگــــکووک بە دەنگە قوڵەکەی وتی:بۆچی بێدەنگی سەنفورەی بچووک؟
نیلا کە ئاسودەیەکی بێ هاوتای هەبوو لە باوەشیا وتی:خۆتت وتت بێدەنگبە
جونگــــکووک بە لاچاوێک سێری کرد و بزەیەکی کرد
زیاتر لە باوەشی خۆیا شاردییەوە نەوەک سەرمای بێت لە کاتێکا چاکەتەکەشی یاوە بە لاشەی نیلایا
نیلای دەموچاوی لە ملی جونگــــکووک ون بوو
دنیایەکی تر دەستی ئەویان گرت و پەل کێشی خەویان کرد

چاوی کردەوە کە هەستی کرد لەسەر شوێنێکی نەرم داندرا
و بینی لە ژورەکەی خۆیەتی و جونگــــکووک وا لەسەر جێگاکەی دای ئەنێ، جونگــــکووک بەتابیەکەی یا بە جەستە بچوکەکەی نیلایا و ویستی بڕوات، تا نیلا دەستی گرت و ئەوەش بەس بوو کە جونگــــکووک دوبارە ڕوو بکاتەوە ئەو
جونگــــکووک :شتێکت پێویستە سەنفورەکەم؟
نیلا کە بە چاوە شین و گورەکانی سێری ئەکرد وتی:بۆچی هێندە گرینگیم پێ دەدەی؟
جونگــــکووک چەمایەوە و دانیشت لە قەراغی جێگاکە و زیاتر دەستی نیلای گرت و بە هێواشی ماچی دەستە بچوکەکەی نیلای کرد
جونگــــکووک :بخەوە سەنفورەی بچوک، تۆ ماندووی
نیلا کە چاوەڕێی وەڵامێکی تر بوو دەستی لە ناو دەستی جونگــــکووک دەرهێنا و وتی:شەو شاد
وە پشتی کردە جونگــــکووک و چاوەکانی داخست
هەنێکی نەبرد هەستی بەوە کرد کە جونگــــکووک لە ژورەکە چووە دەرەوە


????????Where stories live. Discover now