抖阴社区

?????? 28 Ch.

260 64 52
                                        

‎- وەکو خوێن بەدڵمدا  دێیت و ئەچیت،
نەبە دووری و نە بە مردن لە یاد ناچیت 🫧∼

‎- وەکو خوێن بەدڵمدا  دێیت و ئەچیت،‎نەبە دووری و نە بە مردن لە یاد ناچیت 🫧∼

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

ASIL POV :

لە کۆتایدا ئەو ڕۆژە هات کە لە قوڵایی دڵمەوە ئازارم ئەیات ئەو ڕۆژەی کە لەم شارە و جۆنگکووک دوورئەکەومەوە تەنانەت نازانم کە دووبارە چاوم بە ئۆقیانوسە ڕەشەکانی ئەکەوێتەوە یا نا ، ڕاستە زۆرجار ویستوومە دەرباز بم لەو هەستانەی هەمە وە زۆرجار نەفرەتم لە دڵم کردووە کە بە نیگایەکی ئەو لێدانەکانی بەرز بۆتەوە بەڵام ئێستا کە دوورئەکەومەوە لێی هەست بە داڕووخان ئەکەم هێشتا سەرەڕای هەموو شت ئەزانم کە ڕێگا ڕاستەکەیە ڕازیم بە ئازارەکە پێ لە دڵم ئەنێم چونکە ئەزانم گەر وا ناکەم دیار نیە کە وابەستەبوونی دڵم بە ئەوەوە چیم لێ بەسەر دێنێ بۆیە پەروەردگار چی لە چارەنووس داناوە قبوڵی ئەکەم و ئەمڕۆ بێ ئاوڕدانەوە ئەڕۆم ببورە جیۆن چیتر فریشتەکەت وەک فریشتە نامێنێتەوە لە چیرۆکەکەتدا

ب.ئەسیل : بۆچی هێشتا بە خاتوو چۆی'ت نەوتبوو کە دەڕۆین ؟

" تکایە نەڵێی کە تۆ پێت وتووە ئەپا "

بۆچی ڕۆڵەکەم ئێستا بە تەواوی کاتی خۆیەتی ئەمشەو بەڕێدەکەوین و سیئۆل جێ دەهێڵین بێگومان دەبێ ئاگادار بێت و بەدوای جێگرەوەیەکدا بگەڕێ

" بەڵام ... هیچ نیە گرنگی پێ مەدە تکایە ئەپا دەتوانم داوای شتێک بکەم ؟"

بڵێ ڕۆڵەکەم

" تاوەکوو کاتی ڕۆشتنمان مۆڵەتم پێ بدە کارەکانم لە سیئۆل تەواو بکەم ڕاستەوخۆ دێمە فڕۆکەخانە "

??????????? ???????  ??Where stories live. Discover now