抖阴社区

|chapter-63|

606 123 142
                                        





ئەو وانەیەک بوو نەوەک خۆشەویستی ...

_____________



ئای خوایە ئەوە خۆیەتی ...
بە دڵخۆشیەوە وتم؛ دانێڵڵڵڵ...

هەڵسامەوە لەشوێن خۆم وە بە توندی باوەشم لەودا
؛ ئەمە چ سوپڕایزێک بوو ...

بە گرژیەوە ناڵاندی ؛ خاتونی کۆنۆڕ ..ئۆههـ ..بهێڵە هەناسە بدەم ..
دەستم لە  دەوروبەری ملی لادا
وە سەرنجیم دا کاتێک سڵاوی لە باوکموان  کرد
باوکم زۆر دڵخۆش بوو ئەو زۆر ڕێزی لێدەگرێ وە زۆر متمانەی پێی هەیە


دوای ئەوە لەگەڵ کاکەم دەستیان تێکەڵ کرد
نامجون؛ بەخێر بێیتەوە هیوا خوازم خێزانەکەت باش و سەلامەت بن ..

دانێڵ بزەیەکی بۆی کرد ؛ سوپاس بەڕێز نامجون ئەوان باش بونو سڵاویان بۆتان هەبوو ..

چاوەکانی گواستەوە بۆ جۆنگکوک کە لەدواوەی براکەم بوو لەشوێن خۆم وشک بوم بۆچی وا سەیری دەکا وەکو ئەوەی بیەوێ بیکوژێ ..


کۆنۆڕ ؛ خواردنت خواردوە کوڕەکەم ...
؛بەڵێ بەڕێزم ئێوە ئیسرەحەتی خۆتان وەربگرن من دواتر دێمەوە دیدارت ...

کۆنۆڕ ؛ لەگەڵ جۆرج بڕۆ با ژورێکت پێ بدا تاکو پشو بدەی ...
دانێڵ ڕێزی نیشان داو پاشان سەیری کردم

؛دانێڵ کە پشوت دا دەمەوێ لە ژورەکەم قسەت لەگەڵ بکەم ..
چاوێکی داگرت ؛ بێگومان ...

وای کرد باوکم بزەیەکی گەورە بکاو دوای ئەوەی دانێڵ ڕۆشت باوکیشم سەری بەبێباوەڕانە جوڵاندو وتی ؛ ئەم کوڕە هەروەکو خۆی بەشێتی ماوەتەوە ...


بزەیەکی کمم کرد
ناتوانی ڕادەی خۆشەویستی باوکم بۆ ئەو ببینیت
تەنانەت وەکو نامجون سەیری دەکا ..


؛لەسەر ئیزنتان ..
باوکم مۆڵەتی دام بڕۆم گەڕامەوە ژورەکەم
وە پەیوەندیەکەم هەڵگرت کە لە ڕێگای چونە ژورەکەم بۆم هات
؛ئۆپااا...

تای؛ ناڤیا حاڵت چۆنە شیرینەکەم ...
؛باشم ناا باش نیم کە تۆ لێرە نیت چۆڵەو بێکەس دیارم ..ڕانەهاتوم لە دوریت ئۆپا..... خێزانەکەت چۆنن ئەوان دڵخۆش بون بەبینینت بێگومان ساڵانێکە نەگەڕاویتەوە

بزەیەکی کرد گوێ بیست بوم ؛ ئەوان باشن ناڤیا وە زۆر شۆک بون کاتێک لەپڕ سەردانیانم کرد ..ئەی تۆ چۆنیت بەچی خەریکیت ..!

؛ چۆن دەبم کاتێک ئەو بەدەورمەوە دەسوڕێتەوە بەڕاست کە لێرە نەبویت مامۆستاکەم دەرکرا ..
؛ هیۆن دەڵێی !بۆچی ؟

/???????? ?????? /jjk Where stories live. Discover now