/گەیەنەری پیتتزا /jjk

By mySugarCat

49.3K 9.8K 6.7K

دینگ دینگ .سڵاو خاتون لە پیتزای killer وە لەگەڵتین؛بەڵام من هیچ خواردنێکم داوا نەکردوە!؟سەرەتا با بچینە ژورەو... More

|Pizza's delivery|
|chapter-1|
| chapter-2|
|chapter-3|
|chapter-4|
|chapter-5|
|chapter-6|
|chapter-7|
|chapter-8|
|chapter-9|
|chapter-10|
|chapter-11|
|chapter-12|
گرنگە
|chapter-13|
|Chapter-14|
|chapter-15|
|chapter-16|
|Chapter-17|
|chapter-18|
|Chapter-19|
|chapter-20|
|chapter -21|
|chapter -22|
|chapter-23|
|chapter-24|
|chapter-25|
|chapter-26|
|chapter-27|
|chapter-28|
|chapter-29|
|chapter-30|
|chapter-31|
|chapter-32|
Chapter
|chapter-33|
|chapter-34|
|chapter-35|
|chapter-36|
|chapter-37|
|chapter-38|
|chapter-39|
|chapter-40|
|chapter-41|
|chapter-42|
|chapter-43|
|chapter-44|
|chapter-45|
|chapter-47|
|chapter-48|
Chapter
|chapter-49|
|chapter-50|
|Chapter_51|
|chapter-52|
|chapter-53|
|chapter-54|
Chapter-
|Chapter_55|
|chapter-56|
|chapter-57|
|chapter-58|
|chapter-59|
|chapter-60|
|chapter_61|
|chapter-62|
|chapter-63|
|chapter-64|
|chapter-65|
Chapter.
| chapter-66|
|chapter-67|
|chapter-68|
|chapter-69|
Chapter
|chapter-70|
|chapter-71|
|chapter-72|
|chapter-73|
|chapter-74|
Chapter
|chapter-75|

|chapter-46|

567 119 115
By mySugarCat




نێچیرەکان لەیاد ناچن هەرچەندە کە گۆڕانیان بەسەردا بێ ..

____________________

لە ئۆتۆمبێلەکەدا هاتمە خوارەوە دەستم خستە سەر چاکەتەکەمو دامخست
پاشان لەگەڵ تایهیۆنگ لە دواوەی سەرۆک دەڕۆشتین دەمان ڕوانییە ئەو هەموو ئێشکگرانە و پاسەوانانەی کە بۆ پێشوازی کرد لە سەرۆک هاتبونە بەر دەرگاکە

چاوەکانم دەگواستەوە بۆ هەر یەکەیان کە ترس لە ڕوخساریاندا دەبینرا
هەرزو یەکێ لە پیاوە بەتەمەنەکان هاتە بەردەم سەرۆکو بە دەنگێکی پڕ لە ڕێزو شکۆ وتی ؛ بەخێر بێیتەوە گەورەم بە هاتنەوەت ئێمەت شادومان کرد
...

؛سوپاس لۆریس ..باوکم لە کوێیە !؟

؛ئەو لە ژورەوە چاوەڕوانی بەڕێزتانە زۆر پەرۆشی دیدارتانە ..
سەرۆکەکەم ئەوی تێپەڕان جگە لەمنو تایهیۆنگ ئەوانەی دواوەمان لەبەردەم دەرگاکەدا مانەوە ..

دەمڕوانیە جوانیو گەورەیی ئەو کۆشکە سەرەتای ڕێڕەوی کۆشکەکە بە سورو زەردێکی گۆڵد نەخشێنرابو هەر سوچێکی دارو دیوارەکەی بێ کەموکوڕی و سەرنجڕاکێش بون ...

پێمان خستە هۆڵەکە
ڕاستەوخۆ سەرۆکم لەلایەن پیاوێکی بەتەمەن لەباوەش گیرا
لە وشەکانی بۆم دەرکەوت کەوا باوکیەتی بێگومان ..

کۆنۆڕ ؛ بەخێر بێیتەوە کوڕەکەم نامجون پەرۆشی بینینت بوم ...

دواجار ڕوخساری پیاوەکەم بینی کە لەسەر شانی سەرۆکەکەم بو وە چاوەکانی لەمنو تایهیۆنگیان ڕوانی ...

شۆک بوم کە چاوەکانی هەمان چاوی سەرۆکەکەم بو
تیژو تارک وە سارد ...

دەنگێک لە دواوەیان هات
کە جەستەی وشک کردم ...
هەستم کرد بە دەنگێکی خەیاڵی خۆم هەڵخەڵەتام ...

بەڵام هەرزو چاوەکانم ئەویان بینی کە هێشتا سەرنجی منی نەداوە

چاو سەوزەکەم !!!؟
ئەو لێرە چیدەکا بوەستە نەفرەتی بۆوا گۆڕاوە !
لە تەواوی ئەوم ڕوانی ئامادەی ئەو سوپرایزە نەبوم دەمزانی یەکتر دەبینین بەڵام بەم زویە وە لەم جۆرە شوێنە بەهیچ جۆرێک !
ئەو چیدەکا لێرە !؟

ناڤیا؛کاکە ...
ئەو وتی کاکە چارە ڕەش بوم جۆنگکوک
تۆ تیا چوی چۆن یانی ئەوەی خەریک بو بیکوژم خوشکی سەرۆکەکەم بوو!

نەفرەت دەمەوێ شێت ببم ...

نامجون؛ سڵاو ئازیزەکەم ئۆهۆ چەندە جوانو گەورەبویت باوەڕناکەم کە فریشتەکەمم بینی دوای ئەو هەموو ساڵە ...

ئەوان  باوەشیان لەیەکداو لەو ساتە چاوەکانی ناڤیا منی بینی
دەمزانی ئەو کاردانەوەی دەبێ ..بەجۆرێک حەپەسا کە نازانم چۆن وێنایی بکەم
چاوەکانی فراوان بون لە بزەکانی کەوت وە تەنها لەسەر من سەرنجی هێشتەوە

دەستەکانم بە توندی داخست وە هەوڵ دەدەم توڕەیی خۆم کۆنتڕۆڵ بکەم
ئەو کچە نەفرەتیە چۆن بوێری هەبو خۆی لێم دور بخاتەوە ...
ئەوە لەبیر ناکەم کە چەندین مانگی نەفرەتیە بەهۆی ئەو دەیچێژم ...

بە ساردیەکی زۆر زۆرەوە لێی دەڕوانم دڵنیام کەوا ترسا بینیم کە چۆن لیکی لە قوڕگیدا چویە خوارێ
کۆتایی بە باوەشەکە  هێنا چاوی پڕ لە فرمێسکیم بینی
کە چۆن لە ترسا کۆنتڕۆڵی کردون ئەو ئێستا لەوە دەترسێ کە پەیوەندیە یەک لایەنیەکەمان ئاشکرا ببێ  بۆچی !؟ئەوەی پێویستە بترسێ منم !

براکەی دەستی گرتو لە نزیک خۆیەوە داینیشان پاشان باوکی لەگەڵ منو تایهیۆنگ دەوقەی کرد و ستایشی کردین بەوەی ئاگاداری کوڕەکەی بوین بە واتایەکی دیکە سەرۆکەکەمان ...


چاوەکانم لەو کچە دەڕوانن کە ئەسڵەن هیچ شتێکی لەخۆی ناچێ جگە لە چاوانی ئەو جەستەی پێگەشتوتر بوە وە قژەکانی دەستکاری کردوە

بە شێوەیەکی دڵگیر بیڵێم ئەو لەنێو ئەو ئەزیە نەفرەتیە زۆر وروژێنەرە
ئەوم دەوێ بەهەر نرخێک بێ ..

ئێمە لە دواوەی باوکی سەرۆک وەستابوین لەکاتێک ناڤیاو سەرۆک لە بەردەم ئێمە دانشتون

هەستم بە ئازارێکی کم کرد ؛ئاوچ چی دەکەی هیۆنگ..
تای؛ یەک کاری هەڵە نەکەی کوڕە وەڵا ئێستا لەنێوان جەنگدا وەستاوین
..دایگرە حەیوان ئەو چاوانەت داگرە با سەرۆک نەوگرێ لەو سەرنجە برسیانەت


بزەیەکی کمم کرد ؛سەرۆک  کێیە !؟

ئەوم توڕە کرد بەجۆرێک کە گوێم لە ئاهێکی بێزارانەی ئەو بوو
..

سەرنجەکان خستەوە سەر ناڤیا کە سەیرم دەکا
وە دەستەکانی لە ترسو شڵەژاوەییدا ئەزیەکەی دەگرن  بە توندی

ئەو لە سەرنجەکانم دەترسێ !
لێوەکانی ئازار دەدا لەنێوان ددانیدا وای لێم دەکرد کە خراپ بشێوێم خۆم لە کاتێکی باش نیم ..

بە چ مافێک لێوەکانی ئازار دەدا ئەی نازانێ ئەوانە تایبەت بە منن ..
سەرنجم خستە سەر سنگی کە بەجۆرێک ئەزیەکە توند گرتویەتی کە لە بەشی سەرەوە تەواو دەرپەڕیوە وەکو دو جوتە شەکرە سێوی نازدار ...

نەفرەت ئەو کچە دەکوژم  ئەم هەموو حەسرەتەی لە دڵدا چەقاندوم
دەمەوێ لێرە بۆی بڕۆمو بەهەموو هێزمەوە لەنێوان دەستەکانم ورد وردی بکەم ...



ئەو حاڵی بەرەو خراپی دەڕۆشت کە زۆر بە ڕونی هەستم پێی دەکرد ..
؛کاکە لەسەر ئیزنت کەمێکی کە ئەگەڕێمەوە ...
کۆنۆڕ ؛ کچەکەم کاتی خوانی ئێوارەیە !..

بزەیەکی ساختەی کرد وە بەبێ ئەوەی سەرنجی من بدا
؛ئێوە بڕۆن باوکە منیش ئێستا دەگەڕێمەوە ...

لە هۆڵەکەدا ڕۆشتە دەرەوە سەیری ئەو ئاراستەیەم دەکرد کە بۆی ون بوو
بزەیەکی لارم کرد
کاتێک سەرۆک وە باوکی بۆ لایەکی  دیکە ڕۆشتن
بزەم کرد وە ڕێگای مەبەستم گرتە بەر ..

من بۆتۆ دێم چاو جوانەکەم ...

______________________

هەلەو دڵەکانم
هیوادارم باش بن 🙂☺️
دەزانم لە شوێنێکی سەقەت بڕیم بەڵام حەزم بەوەیە پەرۆشی پارتی داهاتو بن 😌🥲وە تکایە ڤۆتەکان زیاد بکەن زۆر بەدڵم نییە 🙂💔

Continue Reading

You'll Also Like

32.7K 3.8K 19
"مەگەر تاوانی من چیە لەتەمەنێکی منداڵ هاوسەرگیریم ڕێک خراوە لەگەڵ کوڕی خێزانی کیم"ئانی بەگریانەوە وتی. "تەنها جەستەتتم پێ ببەخشەو بەس!!" تایهیۆنگ چرپ...
55.8K 8.1K 39
تووشی هەموو ئازارێکیان کردم مردنم بە چاوەکانی خۆم بینی بەڵام هەمیشە بێدەنگ بووم.. سوکایەتیان پێم کرد ڕقیان لێم دەبوویەوە سەڕەڕای ئەوەی هیچ تاوانێکم ن...
69.3K 10.3K 55
چی دەربارەی کچێک کە لە تەمەنێکی زۆر منداڵ دایکی لەدەستدەدا و باوکی دووبارە هاوسەرگیری دەکاتەوە ~ ئایا زڕ دایکەکە لەگەڵی باش دەبێت؟؟ چی دەربارەی ئەوە...
80.6K 7.7K 20
تۆ مامۆستایت یاخود مادەی بێهۆشکەر ؟ ئەم چیرۆکە بە بیرۆکەی خۆم کردوومە. بردنی هەر بیرۆکەیەک لێوەی قەدەغەیە.🖤 Started : 25/12/2022 Ended : 30/1/2023 H...