抖阴社区

Part - 1 -

3.7K 294 144
                                    

•کۆشکی تاڵ•

~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

..:- کۆتا جارە ئاگادارت ئەکەمەوە بێ پرسی من پەیوەندی بە خێزانەکەت بکەی.تێگەیشتیییی؟؟
•بە هاوار و توڕەییەکی یەکجار زۆرەوە وتی•


منێکی داماو کە کچێکی ١٩ ساڵم بەدەست هاوار و لێدان و هەڕەشەکانی مێردەکەم دەناڵێنم ... جیۆن جۆنگکووک ئەو پیاوەی هەرگیز ناهێڵێ نە پەیوەندی بە خێزانەکەم بکەم نە بیانبینم...


ئەمڕۆش کە خەریکی شۆردنی جلەکان بووم پەیوەندیەکم بۆ هات لەلایەن دایکمەوە .. زۆر دڵخۆش بووم بێ ئەوەی بیر بکەمەوە خێرا هەڵم گرت بەڵام جۆنگکووک لێی دام هاواری لەسەرم کرد بەوەی بۆچی قسە لەگەڵ خێزانەکەم دەکەم ...


جۆنگکووک لەماڵ نەبوو ئەو لە کار بوو بەڵام خەسووم کە دەکاتە دایکی جۆنگکووک ئەو پێی وت جۆنگکووکیش وەک ئاگر یەکسەر هەڵچوو


جۆنگکووک:- وتم تێگەیشتی نەفرەتی خودات لێبێ!!
•هاواری کرد یەکسەر ئەو گۆزەیەی لەسەر مێزەکە بوو فڕێیدا بۆ لای من بەڵام خۆشبەختانە خۆم لادا ئەگینا هەموو جەستەم بریندار دەبوو... سەرم نزم کردبوویەوە فرمێسک بە هێواشی ڕێچکەی خۆیان گرتبوو


بەرگە دەگرم ... بەرگە دەگرم تەنها لەبەر کچەکەم... بەڵێ من خاوەنی کچێکی بچووکم تەمەنی ٣ ساڵە ئەو ناوی •لیلی• یە وا لە پشت دەرگاکەوە بە ترسەوە سەیری ئێمە دەکات ...

لە تەمەنی ١٦ ساڵی هاوسەرگیریم لەگەڵ جۆنگکووک کرد ... هاوسەرگیری ئێمە بە خۆشەویستی بوو من ئەوم زۆر خۆشدەویست کەچی ئەو لەدوای هاوسەرگیری پێی وتم کە تۆسقاڵێکیش منی خۆشنەویستووە...


لەناکاو هەستم بە ئازارێکی بەهێز کرد لە ڕوومەتم دا .. سەرم بەرز کردەوە چاوە توڕەکانی جۆنگکووکم بینی .. توند چەناگەی گرتم

جۆنگکووک:- سوێند بەخوا ئەمجارە بزانم پەیوەندی یاخود بڕۆیتە لای خێزانەکەت ئەوا بێ بیرکردنەوە مێشکت ئەپەڕێنم سۆزانی بێسوود!
•ئەمەی وت و بە توڕەییەوە ژوورەکەی جێهێشت•



ڕۆیشتمە سەر بێدەکە ئەژنۆکانم لەباوەش گرت و دەستم کرد بە گریانێکی بێدەنگ ... زۆر هەست بە ڕووخاوی دەکەم لە ناخەوە بەڵام دەبێت لەبەر کچەکەم بەرگە بگرم .. سێ ساڵە بەرگەم گرتووە ئیتر دەتوانم زیاتریش بەرگە بگرم .. من بەهێزم دڵنیام خودای گەورە ڕۆژێک من لەو نەهامەتی و ئازارە ڕزگار دەکات ...



هەستم بە دەستێکی بچووک کرد لەسەر قاچەکانم.. سەرم بەرز کردەوە لیلی بچووک بوو سەیری دەکردم ڕوومەتەکانی تەڕ بوون وادیارە گریاوە .. لەباوەشم گرت و توند ماچی دەستەکانیم دەکرد


??????? ???? ???? ??Where stories live. Discover now