抖阴社区

Part - 2 -

1.6K 241 89
                                    




~~~~~~~~~~~~~~~~~

جۆنگکووک:- ئێوە چی دەکەن لێرە؟؟
•بە گرژی•


شڵەژام بە خێرایی هەستامەوە سەرم نزم کردەوە بوێری ئەوەم نەبوو سەیری چاوەکانی بکەم لەکاتێکدا هیچ شتێکم نەکردووە ... توند دەستی لیلی'م گرت

جۆنگکووک نزیکتر بوویەوە هاتە بەرامبەرم وەستا چەناگەی گرتم بەرزی کردەوە .. سەیری ناو چاوەکانیم کرد کە جگە لە توڕەیی هیچ شتێکی دیکەی تێدا بەدی نەدەکرا

جۆنگکووک:- وتم چی دەکەن لێرە؟
•بە کەمێک بەرز•


ن/ت:- ئ ئێ من لەگەڵ لیلی...
•نەمتوانی قسەکەم تەواو بکەم ئەو پەیوەندی بۆ هات•


جۆنگکووک:- هەرئێستا بڕۆوە ژوورەوە بوێری نەکەیت جارێکی تر قاچ بخەیتەوە ئێرە تێگەیشتی؟!
•بە توڕەیی•


منیش بەخێرایی سەرم لەقاند و لەگەڵ لیلی ڕۆیشتمە ژوورەوە


هەمووان لەسەر مێزی نانخواردن بوون خەریکی خواردنی نانی بەیانی بوون .. لەم کۆشکە درەنگ خواردنی بەیانی دەخۆن

منیش بەیانی باشم کرد لەکاتێکدا کەس وەڵامی نەدامەوە .. لەگەڵ لیلی دانیشتم خەریکی خواردن بووین


دوای کەمێک جۆنگکووک هاتە ژوورەوە و لە تەنیشت منەوە دانیشت


داهیل:- چیبوو چارەسەرت کرد؟


جۆنگکووک:- نزیکەی دوو هەفتەی پێدەچێت تا هەموو تەواو دەبن ئەوکات دەتوانن بڕۆن




هەر زوو زانیم باسی چی دەکەن ... خاتوون داهیل و بیتنا و هاوسەرەکەی •ڕێمی• دەگەڕێنەوە بۆ کۆریا بۆلای بەڕێز جیۆن و ئیتر لەوێ دەژین ...

من و جۆنگکووک و لیلی بە تەنها دەمێنینەوە لەم کۆشکە گەورەیە ... ئێرە ئەمریکایە من لێرە گەورەبووم بەڵام بە ڕەچەڵەک خەڵکی کۆریام هەروەها شێوەشم زیاتر بە ئەمریکی دەچێت وەک لە کۆری

بەڵام لیلی هیچ شێوەی بە من ناچێت ئەو ڕێک کۆپی جۆنگکووکە دوو چآوی ڕەشی بچووک لەگەڵ لوتێکی ڕێک و پێستێکی سپی ساف و قژێکی خاوی ڕەش


منیش پێستێکی سپی قژێکی کاڵ و دوو چاوی سەوز و قژم زەردێکی کاڵە



دوای نانخواردن خزمەتکارەکان قاپەکانیان کۆکردەوە و شۆردیان


هەمووان لەسەر قەنەفەکان دانیشتبووین لەوکاتەدا بیتنا هاتە ژوورەوە شێوەی هیچ لە باش نەدەچوو

??????? ???? ???? ??Where stories live. Discover now