کـۆشکـی تـاڵ ʲ⁻ʲᵏ ✔︎

By jeonroza7

51.6K 7.7K 2.8K

تووشی هەموو ئازارێکیان کردم مردنم بە چاوەکانی خۆم بینی بەڵام هەمیشە بێدەنگ بووم.. سوکایەتیان پێم کرد ڕقیان لێ... More

Part - 1 -
Part - 3 -
Part - 4 -
Part - 5 -
Part - 6 -
Part - 7 -
Part - 8 -
Part - 9 -
Part - 10 -
Part - 11 -
Part - 12 -
Part - 13 -
Part - 14 -
Part - 15 -
Part - 16 -
Part - 17 -
Part - 18 -
Part - 19 -
Part - 20 -
Part - 21 -
Part - 22 -
Part - 23 -
Part - 24 -
Part - 25 -
Part - 26 -
Part - 27 -
Part - 28 -
Part - 29 -
Part - 30 -
Part - 31 -
Part - 32 -
Part - 33 -
Part - 34 -
Part - 35 -
Part - 36 -
Part - 37 -
Part - 38 -
Part - 39 - End

Part - 2 -

1.6K 243 89
By jeonroza7




~~~~~~~~~~~~~~~~~

جۆنگکووک:- ئێوە چی دەکەن لێرە؟؟
•بە گرژی•


شڵەژام بە خێرایی هەستامەوە سەرم نزم کردەوە بوێری ئەوەم نەبوو سەیری چاوەکانی بکەم لەکاتێکدا هیچ شتێکم نەکردووە ... توند دەستی لیلی'م گرت

جۆنگکووک نزیکتر بوویەوە هاتە بەرامبەرم وەستا چەناگەی گرتم بەرزی کردەوە .. سەیری ناو چاوەکانیم کرد کە جگە لە توڕەیی هیچ شتێکی دیکەی تێدا بەدی نەدەکرا

جۆنگکووک:- وتم چی دەکەن لێرە؟
•بە کەمێک بەرز•


ن/ت:- ئ ئێ من لەگەڵ لیلی...
•نەمتوانی قسەکەم تەواو بکەم ئەو پەیوەندی بۆ هات•


جۆنگکووک:- هەرئێستا بڕۆوە ژوورەوە بوێری نەکەیت جارێکی تر قاچ بخەیتەوە ئێرە تێگەیشتی؟!
•بە توڕەیی•


منیش بەخێرایی سەرم لەقاند و لەگەڵ لیلی ڕۆیشتمە ژوورەوە


هەمووان لەسەر مێزی نانخواردن بوون خەریکی خواردنی نانی بەیانی بوون .. لەم کۆشکە درەنگ خواردنی بەیانی دەخۆن

منیش بەیانی باشم کرد لەکاتێکدا کەس وەڵامی نەدامەوە .. لەگەڵ لیلی دانیشتم خەریکی خواردن بووین


دوای کەمێک جۆنگکووک هاتە ژوورەوە و لە تەنیشت منەوە دانیشت


داهیل:- چیبوو چارەسەرت کرد؟


جۆنگکووک:- نزیکەی دوو هەفتەی پێدەچێت تا هەموو تەواو دەبن ئەوکات دەتوانن بڕۆن




هەر زوو زانیم باسی چی دەکەن ... خاتوون داهیل و بیتنا و هاوسەرەکەی •ڕێمی• دەگەڕێنەوە بۆ کۆریا بۆلای بەڕێز جیۆن و ئیتر لەوێ دەژین ...

من و جۆنگکووک و لیلی بە تەنها دەمێنینەوە لەم کۆشکە گەورەیە ... ئێرە ئەمریکایە من لێرە گەورەبووم بەڵام بە ڕەچەڵەک خەڵکی کۆریام هەروەها شێوەشم زیاتر بە ئەمریکی دەچێت وەک لە کۆری

بەڵام لیلی هیچ شێوەی بە من ناچێت ئەو ڕێک کۆپی جۆنگکووکە دوو چآوی ڕەشی بچووک لەگەڵ لوتێکی ڕێک و پێستێکی سپی ساف و قژێکی خاوی ڕەش


منیش پێستێکی سپی قژێکی کاڵ و دوو چاوی سەوز و قژم زەردێکی کاڵە



دوای نانخواردن خزمەتکارەکان قاپەکانیان کۆکردەوە و شۆردیان


هەمووان لەسەر قەنەفەکان دانیشتبووین لەوکاتەدا بیتنا هاتە ژوورەوە شێوەی هیچ لە باش نەدەچوو

بیتنا:- ڕێمی.. ڕێمی تکایە با زوو بڕۆینە نەخۆشخانە بۆلای دایکم.. ئەو ئەو باری تەندروستی ناجێگیرە تکایە با بڕۆین
•بە گریانەوە هەموو جەستەی دەلەرزی هاتە لای ڕێمی•


ڕێمی شۆک ببو

ڕێمی :- تەواو گیانەکەم نیگەران مەبە وەرە با هەر ئێستا بڕۆین ..
•دەستی گرت و هەستانەوە•


داهیل:- منیش لەگەڵتان دێم..
•هەرسێکیان بەرەو نەخۆشخانە ڕۆیشتن•


منیش بە نیگەرانیەوە بیرم دەکردەوە... زۆر بیری خێزانەکەمم کردووە...


لەناو بیرکردنەوە بووم بە دەنگی جۆنگکووک ڕاچڵەکام


جۆنگکووک:- منیش دەڕۆمە کار نەکەیت هیچ کارێکی گەمژانە بکەیت!
•بە هەڕەشەوە وتی•


ن/ت:- باش...
•بەبێ ئەوەی سەیری بکەم•



جۆنگکووک ماچێکی لیلی کرد و ڕۆیشت


بەڕاستی بێ ئیش بووم هیچ کارێک نەبوو بیکەم ... لەگەڵ لیلی دانیشتبووم بە بێزاری سەیری تیڤی'م
دەکرد لەکاتێکدا لیلی یاری ئەکرد بە بوکەڵەکانی


لەوکاتەدا گوێم لە زەنگی دەرگا بوو .. خزمەتکارەکان کردیانەوە

یەکێک لە خزمەتکارەکان هاتە لای من بەڕێزەوە وتی

..:- خاتوونەکەم ئافرەتێک هاتووە بۆ بینینت..
•دڵم خورپەیەکی کرد.. ئەو کەسە کێیە؟•

ن/ت:- بۆچی لەبەر دەرگا وەستاوە با بێتە ژوورەوە ..
•ئەوەم وت ئەویش بەڕێزەوە چەمایەوە و ڕۆیشت•


چەند چرکەیەکی نەبرد یەکێک هاتە ژوورەوە بە گریانەوە شۆک بووم... دایکم؟؟


بە گریانەوە هات بەبێ ئەوەی هیچ بڵێ توند باوەشی لێدام .. منیش بێ یەک و دوو خێرا باوەشەکەم گۆڕیەوە


ن/ت:- دایکە... چۆن بوو هاتی بۆ ئێرە؟ هەروەها بۆچی دەگریت؟
•هەم دڵخۆش بووم بەوەی دوای ماوەیەکی زۆر دایکمم بینی .. هەمیش دڵتەنگ بووم بەوەی ئەو دەگری•



لیما:- کچم ن/ت براکەت...ئەومان لەدەستدا ئیتر ئەو نەما ڕۆیشت ئێمەی جێهێشت...
•بە گریانەوە وتی•



لەشوێنی خۆم ڕەق بووم ... کاکە ڕێن؟

ن/ت:- ئەوە تۆ چی دەڵێیت دایکە؟
•چاوەکانم فراوان بوون•


لیما:- ئەم بەیانیە هیچ عەیبێکی نەبوو زۆر دڵخۆش بوو خەندە لەسەر لێوی ون نەئەبوو .. دوای ئەوەی ڕۆیشت بۆ کار لە ڕێگا تووشی ڕووداوی هاتووچۆبوو مرد...تازە ئەو هەواڵەیان پێدام..
•بە گریانەوە•


نەمتوانی بەرگە بگرم بە دەنگی بەرز دەستم کرد بە گریان


ن/ت:- توخوا نااا دایکە نابێێێێ ئەو ئێمە جێناهێڵێ ... تکایە من دەمەوێ ئەو ببینم دایکە..
•بە گریانەوە دەستی دایکمم گرت•


لیما:- وەرە کچم با بڕۆین باوکت لە دەرەوە چاوەڕێمانە ویستم تۆش لەگەڵ خۆم ببەم براکەت زۆر بیری تۆی کردبوو کوێر بم بۆی..
•بە شکاویەوە•



ن/ت:- خزمەتکار تکایە ئاگات لە لیلی بێت تا من دەگەڕێمەوە ... لیلی کچە بچووکەکەم من دەڕۆم دواتر دەگەڕێمەوە باشە؟
•چاوەکانم پڕی فرمێسک ببون بەرچاوم تەڵخ ببو•



لیلی تەنها سەیری ئەکردم ئەو تێناگا بۆچی دایکی دەگری ... لەگەڵ دایکم بە خێرایی ڕۆیشتینە دەرەوە و چوووینە ناو ئۆتۆمبێل باوکمم بینی کە فرمێسک لە چاوی نەدەبڕا


~~~~~~~~~~~~~~~

شەو کاتژمێر ٨:١٢ خولەک

لیلی بەردەوام دەگری و داوای دایکی دەکات .. داهیل دەیەوێت ژیری بکاتەوە بەڵام ئەو بەردەوامە..

جۆنگکووکیش بەبێ ئارامی بە ژوورەکەدا دێت و دەڕوات .. هەرچی خزمەتکار و پاسەوانی کۆشک هەیە کۆی کردوەتەوە

جۆنگکووک:- بە نەفرەت بن چۆن ڕێگەتان دا بڕوات؟؟!!
•هاواری کرد .. هەمووان سەریان نزم کردەوە•

تا یەکێک لە پاسەوانەکان هاتە دەنگ

..:- بەڵام گەورەم ئەو براکەی لەدەستداوە نەمانتتوانی ڕێگری لێ بکەین..
•بە ڕێزەوە•


جۆنگکووک:- لام گرنگ نیە گەر تەواوی خێزانەکەشی لەناو بچن... من پێویستە سەرەتا سزای ئێوە بدەم پاشان ن/ت...


هەموو پاسەوان و خزمەتکارەکان ترسان

جۆنگکووک:- تا سێ مانگی تر مووچە وەرناگرن...
•هەمووان شۆک بوون •


..:- گەورەم تکایە من خاوەن چوار منداڵم موچەکەم بەش ناکات تکایە گەورەم..
•دەپاڕایەوە•


جۆنگکووک ویستی قسە بکات دەنگی داخرانی دەرگا هات ... ن/ت هاتە ژوورەوە لەکاتێکا قژی شێواو بوو فرمێسک بە ڕووخساری وشک ببویەوە .. جلەکانی هەمووی بە خۆڵ پیس ببو..




....................

بەردەوامە..

Continue Reading

You'll Also Like

109K 11.2K 22
"بەڕێز جیۆن من ئامێری پڕکردنەوەی ئارەزووەکانت نیم هەر کاتێک بتەوێت بانگم بکەی بۆ ژوورەکەت" -لانا وتی بەدەنگێکی لەرزیو کاتێک دوگمەی قەمیسەکەی دادەخست ...
56.6K 7.9K 24
-کورێکی سەرەرۆ بەناوی جونگکووک لە خێزانێکی خانەدان و بەناوبانگ ئەبێت باپیری بڕیار ئەیات بۆ ئەوەی نەوەکەی لەو خوە خراپانەی دووربخاتەوە بڕیاری هاوسەرگی...
133K 11.3K 17
"🔞تــــــــەواو بـــــــــووە🔞" چیرۆکەکە هەموو جۆرە ڕووداوێکی تیایە گەر ناتوانی بەرگەی بگریت ئامۆژگاریتەکەم نەیخوێنیتەوە "بۆ هیچ شوێنێک ناڕۆیت بچکۆ...
32.3K 4.3K 24
جیـهی له ڕۆژی له دایـک بوونـی لەلایەن باشترین هاورێی دەستدرێژی ئەکرێتـە سەری، ئـەو کوڕەی کە خـۆشی ئەویست و هەستی بۆی هەبوو، هەرگیز وەکو ئەوه نەبـوو ک...