抖阴社区

PART 2

167 29 23
                                    




وەک پشتگریەک لە ماندووبونم
ڤۆت و کۆمێنت بکەن

با دەست پێبکەین!

_-_-_-_-_-_

؟؟؟:من...من زۆر داوای لێبووردن دەکەن...بەمەبەست وام نەکرد...تەنها هەوڵم دا ژوورەکەم بدۆزمەوە


بەترس و شڵەژاویەوە گوتی گەمژەیە چۆن دەتوانێت هێندە بێئاگا و گەمژە بێت ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی گرنگم هەیە سەرەڕای ئەوەی پێمبوابوو کەکارم نییە بەڵام یەکێک لە کۆمپانیا گەورەکانی ڕوسیا داوای ڕێکەوتنی کردووە و هەر ئـەمڕۆ وە بەدڵنیاییەوە لەدەست خۆمی نادەم


جۆنگکووک:تۆ نازانیت من کێم؟!....ئەمڕۆ گرنگرترین کۆبوونەوەم هەیە تۆش شەربەتە نەفرەتیەکەت پێدا ڕشتم.....خۆم دەزانم چۆن چارەت دەکەم

بەهاوارەوە گوتم و ویستم زلەیەکی پێدابکێشم بەڵام دایکم دەستی گرتم



خ.جیۆن:کوڕم ئێمە ئێستا لە نەخۆشخانەین بابڕۆینەوە ماڵەوە و تۆش قاتێکی تر لەبەر بکە

بەهێمنی گوتی منیش هەناسەیەکی قوڵم هەڵکێشا و دواتر بەتوڕەییەوە سەیری ئەو نەفرەتیەم کرد


جۆنگکووک:گەر جارێکی تر بتبینمەوە خۆم دەزانم چیت لێدەکەم

ئەوەم گوت و ڕۆشتم دایکیشم شتێکی بەو کچە گوت و بەدوامدا هات





≈≈≈≈≈≈≈≈≈


چاوەکانم پڕبوون لەئاو زۆر شەرمەزارم ئەوەی من دەیکەم هەمیشە هەڵەیە و قسەی ناخۆش و ڕەقم تووشدەبێت سەیری دەورووبەرمم کرد هەمووان سەیرم دەکەن ئەوەش ناڕەحەتم دەکات پێویستە بڕۆمەوە ژوورەکەم بەزووترین کات....کێشەکە ئەوەیە لەبیرمکردووە ژوورەکەم لەکوێیە سەیری دەورووبەرمم کرد پەرستارێکم بینی بۆیە بەخێرایی ڕامگرت



؟؟؟:خاتوون دەتوانیت یارمەتیم بدەیت تا ژوورەکەم بدۆزمەوە؟

بەبەڕێزی و هێمنیەوە گوتم پەرستارەکەش بەبێزاری سەیری کردم


پەرستار:دوبارە!؟....تۆ دوبارە لەبیرت کردووە؟....ههه تۆ.... ئێستا کارم هەیە بۆچی نازانیت کارێک بکەیت....وەکو منداڵێکی سێساڵان مامەڵە دەکەیت بڕۆ خۆت ژوورە نەفرەتیەکەت بدۆزەوە بێزاربووم هێندە یارمەتیت بدەم...منیش کارم هەیە ناتوانم خۆم بە نەفرەتیەکی وەکو تۆوە سەرقاڵ بکەم...ئایخوایە خەڵکی بۆچی وادەکەن خۆ من خزمەتکاری نیم

ئەوەی گوت و ڕۆشت دوبارە شکامەوە...هەرخۆی لە منداڵیەوە من وام تا ئێستا کەسێک بەبەڕێزی قسەی لەگەڵدا نەکردووم...بەڵام مافی خۆشیەتی من زۆر بێزارکەرم....هەمیشە پێویستم بەیارمەتی ئەوانی تر هەیە...

J.jk/euphoriaWhere stories live. Discover now