抖阴社区

PART 21

105 24 26
                                    

وەک پشتگیریەک لە ماندووبونم
ڤۆت و کۆمێنت بکەن

با دەست پێبکەین!

~~~~~~~

جۆنگکووک:دەی خۆشەویستم شتێک بڵێ ئەوە چەند ڕۆژە تۆ ڕوخسارت بەو شێوەیەیە....ئایا حەزت بەم بەفرەی ڕوسیا نییە؟...پێموابوو تۆ زۆرت حەز بەبەفرە

بەهێمنی گوتم لەکاتێکدا سەیری چاوەکانیم دەکرد بەڵام ئەو خۆی لە سەیرکردنەکانم دەدزیەوە و ڕوخساری گرژکردبوو ماوەی۲ ڕۆژە لە روسیاین وە دەمەوێت بیتا ئاشتبکمەوە و دواتر بڕۆینە لای پزیشکەکە دەزانم دەتوانم بەزۆری بیبەم وە بەڕێگای تریش بەڵام دەمەوێت بەبێ کێشە بڕۆین

جۆنگکووک:بیتا....سەیرکە ئازیزم پێویستە بەزووترین کات بڕۆین بۆ سەردانی ئەو پزیشکە چونکە کات وا درەنگ ئەبێت وە تۆش بێهێز دەبیت ناتوانم بەرگەی بینینی تۆ بگرم بەو شێوەیە...تکایە ئەوەندە دڵ ڕەق مەبە بەرامبەر خۆت و منیش....گەر تۆ شتێکت بەسەرهات ئەوە منیش بەبێ لەدەستدانی هیچ چرکەیەک خۆم دەکوژم و ئەم دنیایە بەجێدەهێڵم...تۆ ڕازیت بەوەی ئەوە ڕوبدات ئایا ئارەزووی مردنی من دەکەیت؟بەڵام گەر خۆشم نەکوژم دەتوانم خۆم بدەمە بەردەم دوژمنەکانم و ئەوان ئەشکەنجەم دەدەن بەخراپی و ئەوکات فیشەکێک دەتەقێنن بە نێوچەوانم و منیش دەمــ....

نەمتوانی قسەکەم تەواو بکەم چونکە بیتا هاواری کرد لە کاتێکدا چاوەکانی پڕبوون لە فرمێسک

بیتا:بەسە!!باسی مردن مەکە..چۆن دەتوانیت لەبەر من...کچێکی سادە و نەخۆش خۆت لەناوببەیت؟!ئەی تۆ مافیایەکی گەورە و ترسناک نەبوویت؟بۆچی!؟تەنها وازم لێبێنە با بمرم و ڕزگارم بێت لەم جیهانە...من کچێکی شۆخ و شەنگ و جوان نیم وەک ئەو کچانەی دایکت حەز دەکات ببێتە بوکی....نازانم تەنانەت چیش وای لە تۆ کردووە حەزت بەمن بێت و خۆشتبوێم....تۆ گەمژەیت...بۆچی یارمەتیم دەدەیت؟تۆ واملێدەکەیت هەست بەتاوان و شەرمەزاری بکەم لەبەرامبەرتدا....هەست دەکەم کە تۆ هەموو شتێک بۆ من دەکەیت لەکاتێکدا من تەنها دادەنیشم و قسەی بێمانا دەکەم...تۆ زۆر گەمژەیت...

بەگریانەوە قسەکانی دەکرد وە وایکرد هەناسەیەکی قوڵ هەڵمژم و پاشان ڕایبکێشمە نێو باوەشمەوە

جۆنگکووک:بۆچی ناتوانم؟تۆ تاکە کچیت کە تائێستا خۆشمویستبێت بۆچی ڕێگە بدەم بەتەنها بڕۆیت بێگومان منیش دێم لەگەڵت بۆ هەر کوێیەک بڕۆیت..وە تۆ تەنها کچێکی سادە و نەخۆش نیت تۆ خۆشەویستی منیت وە هاوسەری داهاتووم و دایکی منداڵەکانم...وە من پێمگوتیت خۆت بەکەم مەزانە...تۆ لەسەروی هەمووشتێکەوە جوانیت...وە دڵپاکیت...وە میهرەبانیت....خۆ بەکەم زانیت....لەهەمووی گرنگتر گرینۆکیت...ڕاستە من ڕقم لە گریان دەبێتەوە بەڵام لام ئاساییە کە تۆ گریایت لەباوەشت بگرم و دەست بەسەرتدا بهێنم بەمجۆرە...هەست بەتاوان و شەرمەزاری مەکە لەبەرامبەر مندا چونکە تۆ گرنگترین شتم پێدەبەخشیت ئەویش خۆشەویستیە...وە هەبوونی خۆت هەموویەتی...وە پێمەڵێ گەمژە جارێکی تر چونکە قبوڵی ناکەم سوکایەتی بە هاوسەری داهاتووت و باوکی منداڵەکان بکەیت...تەواو مەگری ئیتر....

J.jk/euphoriaWhere stories live. Discover now