抖阴社区

PART 25

131 26 20
                                    

وەک پشتگیریەک لە ماندووبونم
ڤۆت و کۆمێنت بکەن

با دەست پێبکەین!

≂≂≂≂≂≂≂
≃≃≃≃≃≃≃
≂≂≂≂≂≂≂

جۆنگکووک:دانەیەکی ترم بۆ بهێنە.

بەساردی گوتم من ئێستا دانیشتووم و ئەخۆمەوە نزیکەی هەشت پەرداخم خواردۆتەوە مێشکم لە بیرکردنەوەیەکی قوڵدایە من لە سەرلێشێواویەکی زۆر گەورەدام نازانم چیبکەم بیتا یاخود دایکم و باوکم ئەو هەڵبژاردنێکی سەختە من بەرگەی لەدەستدانی هیچیان ناگرم لەهەمان کاتیشدا دڵم ئازارێکی زۆری هەیە من قسەی زۆر دڵڕەقانەم بەبیتا گوت پێشئەوەی بێمەوە کۆریا دڵیم‌ بەتەواوی شکاند سوکایەتیم بە خۆشەویستیە زۆرەکەی ئەو کرد بۆ من.

گارسۆنەکە:فەرموو بەڕێز ئەمەش داواکاریەکەت.

بەدەنگی گارسۆنەکە لەخەیاڵم هاتمە دەرەوە و خواردنەوەکەم لێوەرگرت و ویستم بیخۆمەو بەڵام دەستم گیرا لەلایەن کەسێکەوە بۆیە سەیری تەنیشت خۆمم کرد ئەوە جیهوونە ئەو دەستە چەپمە و کوڕێکی زۆر باش و بڕواپێکراوە

جۆنگکووک:جیهوون دەستم بەردە.

بەساردی گوتم ئەویش سەری بەنەخێر لەقاند و پەرداخەکەی لێبردم بۆیە هاوارم کرد

جۆنگکووک:تۆ کێشەت چییە!!؟

جیهوون:جۆنگکووک هێمن بەرەوە سەرەتا...وە دواتر تایهیۆنگ هەموو شتێکی بۆ باسکردم بۆیە هاتمە لات زانیم حاڵت باشنییە.

بەهێمنی گوتی

جۆنگکووک:ئەو خوێڕییە چەند جارم پێگوت کێشەکانم بۆ کەس باسمەکە.

بەبێزاری گوتم

جیهوون:جۆنگکووک تۆ دەزانی کە کارێکی هەڵەت کردووە؟تۆ کچێکی گەنجت لە وڵاتێکی بێگانــە...نانا لە وڵاتێک کە ناسراوە بە وڵاتی مافیاکان جێتهێشتووە...وە ئەو کچە کچێکی ئاسایی نییە ئەو خۆشەویستی ژیانتە....ئەی هەر تۆ نەبوویت بەئێمەت دەگوت ئەوەی سەیری بیتا بکات چاوی دەردەهێنم...ئەی ئێستا چی؟ڕێگە دەدەیت کەسانی تر سەیری بکەن؟ئایا تۆ ئەوت خۆشناوێت؟وازت لێی هێناوە؟

بەهێمنی گوتی

جۆنگکووک:بێگومان خۆشمدەوێت....ئەوم لەخۆم زیاتر خۆشدەوێت گەر شتێکی لێبێت ئەوا من دەمرم...بەڵام....

جیهوون:بەڵام چی؟

جۆنگکووک:بەڵام ئەی دایکم و باوکم؟ئەوان بۆ من گرنگن گەر شتێکیان لێبەسەربێت من شێت دەبم.

J.jk/euphoriaWhere stories live. Discover now