抖阴社区

PART 7

136 21 15
                                    

وەک پشتگیریەک لە ماندووبونم
ڤۆت و کۆمێنت بکەن

با دەست پێبکەین!

≈≈≈≈≈≈≈

جۆنگکووک:بەڕاستی بێمانایە...بۆچی پێتنەگوت کە مافیایت؟

کەئەوەم گوت تایهیۆنگ هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و سەیری خوارەوەی کرد

جۆنگکووک:گەمژانەیە...چی واتلێدەکات وابیربکەیتەوە کە جێتناهێڵێت دوای ئەوەی بەڕاستیەکەی زانی...ئەو تەنها وادەزانێت کە تۆ دیزاینەرێکی بەناوبانگیت و کۆمپانیایەکی گەورەت هەیە وە ئەو عاشقی دیزاینەکانتە نەوەک خۆت...وە پێویست بەو هەموو ترسە ناکات بڕۆ و نازنامەی ڕاستەقینەتی بۆ دەربخە.

بە هێمنی گوتم

تایهیۆنگ:نەخێر ئەو بەڕاستی منی خۆشدەوێت هەم ئەو تەنها لەبەر کۆمپانیا و پارە و موڵک لەگەڵ من نییە ئەو باوکی یەکێکە لە وەبەرهێنەرە گەورەکانی جیهان..وە من کە کاتی هات پێیدەڵێم...تکایە تۆ تێکەڵی ئەوە مەبە...تۆ هەر بەڕاستی لە مانای خۆشەویستی نازانیت...گەر ئاشکراکردنی نازنامەکەم بۆ ئەو مانای لەدەستدانی بێت پێمباشترە نەزانێت.


چاوەکانم لە بێزاریدا سوڕاند

جۆنگکووک:کێشەی من نییە...گەر تەنانەت من پێشی نەڵێم ئەو هەر دەزانێت تۆ کێیت...پەتی درۆ کورتە برا...هەرچۆنێک بێت پێی دەزانێت...بەهارحاڵ ئەتوانیت لێکۆڵینەوەیەکم لەسەر ئەم بێڕەوشتە بۆ بکەیت؟

وێنەیەکم هەڵدایە بەردەمی ئەویش هەڵی گرت و سەری لەقاند

تایهیۆنگ:بەڵێ...هەوڵ ئەدەم هەر ئەمڕۆ زانیاریەکانت پێبدەم...ئێستا دەڕۆم ماڵئاوا.

ئەوەی گوت و هەستایەوە

جۆنگکووک:ماڵئاوا

دوای ئەوە تایهیۆنگ ڕۆشتە دەرەوەی ئۆفیسەکەم منیش دەستم کردەوە بە کارکردن لەکاتێکدا مێشکم لەشوێنێکی تر بوو

∷  🍁  ∷  🍁  ∷  🍁  ∷  🍁  ∷

لە باخچەی نەخۆشخانە دانیشتبووم و سەیری ئاسمانم دەکرد...خەیاڵی ئەوە دەکەم کە مردم ئایا دەتوانم دایکم و باوکم ببینم لەنێو ئەم خەیاڵانەدا بووم تا هەستم کرد کەسێک لەتەنیشتم دانیشت بۆیە سەیرم کرد وە سەرسامیش بووم کە ئەو کوڕەم بینی...ناوی....ناوی جۆنگ...جۆنگکووک بوو.

بیتا:تۆ!؟...ئایا شتێکت پێویستە؟...بۆ چی لێرە دانیشتوویت؟

بەهێمنی گوتم

J.jk/euphoriaWhere stories live. Discover now