抖阴社区

PART 10

125 18 16
                                    


وەک پشتگیریەک لە ماندووبونم
ڤۆت و کۆمێنت بکە

با دەست پێبکەین!


∽∽∽∽∽∽






ئێستا وا بەڕێگاوەین بۆلای هاوڕێکەی جۆنگکووک کە ناوی تایهیۆنگە لەڕاستیدا خەریکە دەمرم لە شڵەژاوی و ترسدا...چی ئەگەر منیان بەدڵ نەبوو؟..چی ئەگەر وەکو ئەوانی تر قسەی ناخۆشیان کرد؟...یاخود تانەیان لێدام؟

چی ئەگەر شێوازی جلوبەرگەکەمیان بەدڵ نەبێت؟...کەمێک سەیری جلەکانم کرد بۆ ئەوەی بزانم کێشەی هەیە یان نا

شێوەی جلوبەرگەکەم:

چی ئەگەر زۆر سادە بێت لەگەڵ ئەواندا نەگونجێت لە شڵەژاوی و ترسدا بێئاگاداری خۆم پەنجەکانم دەتەقاند

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

چی ئەگەر زۆر سادە بێت لەگەڵ ئەواندا نەگونجێت لە شڵەژاوی و ترسدا بێئاگاداری خۆم پەنجەکانم دەتەقاند

جۆنگکووک:ئەوەندە مەترسە وەک ئەوەنیە یەکەم ڕۆژی قوتابخانەت بێت...بەڕاستی زۆر ترسنۆکیت

ئەوەی گوت کاتێک جار جارە سەیرێکی دەستمی دەکرد و دواتر چاوەکانی دەگەڕاندەوە سەر ڕێگاکەی بەردەمی

بیتا:تەنها کەمێک شڵەژاوم...هەرگیز پێشتر هاوڕێم نەبووە و تێکەڵی کەس نەبووم.

کەئەوەم گوت جۆنگکووک بەسەرسوڕماوی سەیری کردم

جۆنگکووک:تۆ تائێستا هاوڕێت نەبووە؟...بۆچی؟...ئایا تۆ وەکو منداڵە ئیمۆکان دەژیت؟

چاوەکانم سوڕاند

بیتا:نەخێر تەنها...وازی لێبێنە....گەیشتین؟

ئەوەم گوت کاتێک ئەو لەناکاو ئۆتۆمبێلەکەی لەبەردەم ڕێستۆرانتێکدا وەستاند

جۆنگکووک:بەڵێ دەی دابەزە خاتوون خۆ داوای ئەوە ناکەیت دەرگاکەشت بۆ بکەمەوە.

ئەوەی گوت دابەزی منیش مۆڕەم لێکرد و دابەزیم بۆچی بەردەوام گاڵتەم پێدەکات

جۆنگکووک:دەی وەرە بابڕۆین

ئەوەی گوت و پێشم کەوت منیش بەهێواشی لەدوایەوە دەڕۆشتم ...بەڕاستی شەرم دەکەم وە شڵەژاوم وەک منداڵێک کە تازە دەچێتە قوتابخانە و کەس ناناسێت هەر بەڕێگاوە بووین لەبەر زۆری بیرکردنەوە و خەیاڵکردن ئاگادارنەبووم کە جۆنگکووک وەستا بۆیە خۆمم کێشا بە پشتە ڕەقەکەیدا

J.jk/euphoriaWhere stories live. Discover now