وەک پشتگیریەک لە ماندووبونم
ڤۆت و کۆمێنت بکەن
با دەست پێبکەین!
≈≈≈≈≈≈≈
"AT THE HOSPITAL"
"لەنەخۆشخانەکە"
تایهیۆنگ هەر کە هاتین خێرا ڕۆشتە ئۆفیسەکەی بەڕێز شین من گوتم کەنایەم پەیوەندیەکی گرنگ هەیە دەبێت بیکەم بەڵام درۆم کرد بێگومان تا چاوم بەو کچە بکەوێتەوە...ئەمە هەستێکی گەمژانەی زانینخوازیە دەمەوێت بزانم چیدەکات و بارودۆخی چۆنە بەنێو نەخۆشخانەکەدا دەگەڕام باشە دەبێت کامە ژووری ئەوبێت...پەرستارێکم بینی و ڕامگرت تا پرسیاری لێبکەم
جۆنگکووک:تۆ!..بوەستە ئایا دەزانیت کامە ژووری کچە شێتەکەیە؟
بەهێمنی گوتم ئەویش بەگاڵتەجاری سەیری کردم
پەرستار:ژووری کچە شێتەکە!؟....بەڕێز تۆ ئێرە بە شێتخانە تێگەیشتوویت؟....ئێرە نەخۆشخانەی دەروونی نییە بۆیە کێت دەوێت ناوەکەیم پێبڵێ با منیش ژوورەکەیت پێبڵێم
بەبێزاری گوتی ئەم بێڕەوشتە چۆن وا قسەم لەگەڵدا دەکات بەخێرایی چەکەکەمم دەرکرد و لەسەر سەری ڕامگرت
جۆنگکووک:ئەوە تۆ چۆن دەوێریت بەوشێوەیە قسەم لەگەڵدا بکەیت تۆ من ناناسی؟!...هەموو کارمەندانی ئەم نەخۆشخانەیە من دەناسن بەڵام وادیارە تۆ تازەیت لێرە....من هەرگیز ئەو بێڕێزیە قبوڵ ناکەم هەر ئێستا دەتکوژم....من گەورەترین مافیام من جیۆن جۆنگکووکم
بەتوڕەیی گوتم ئەو بێڕەوشتەش شۆکبوو وە هەوڵی دەدا لەژێردەستم بێتە دەرەوە چەند دکتۆر و پەرستارێکیش هاتن تا ڕزگاری بکەن بەڵام چەکەکەم خستە سەر ئەوان واملێکردن بوەستن
پەرستار:تکایە بەڕێز بمبورە لێتدەپاڕێمەوە بابڕۆم جارێکی تر بێڕێزیت پێناکەمەوە
بەگریانەوە گوتی منیش بەچەکەکەم کێشام بەسەریدا بەڵام ئەوەندە توند نا کە ئازاری بدات تەنها بێدەنگم کرد...باشە لەوانەیە بۆ ئەو گەمژەیە ئازارێکی زۆری هەبێت
جۆنگکووک:شایەنی ئەوەیت بەسەرت دا دێت چاوەڕێی زیاتریش بە هەرکەسێکیش نزیک بێتەوە و بیەوێت ئەم بێڕەوشتە ڕزگار بکات فیشەکێک لەنێوچەوانی خۆیدا دەبینێتە...
نەمتوانی قسەکەم تەواو بکەم چونکە کەسێک پێیبڕیم
بیتا:بەڕێزم ئەوە تۆ چیدەکەیت نابێت بەوشێوەیە پەلاماری پەرستارەکان بدەیت...بەریبدە تکایە
بەهێمنی گوتی منیش بەخێرایی سەیری دواوەم کرد ئەوە خۆیەتی بەڵام چۆن دەوێرێت فەرمانم بەسەردا بکات پەرستارەکەم بەردا و ئاڕاستەی چەکەکەم کردە سەر ئەو
YOU ARE READING
J.jk/euphoria
Random?? ????? ?? ???????????? ????? ?????! ????? ?? ?????? ???? ??????. ??? ?? ?????????? ????? ????? ?? ????????? ????? ????? ?????????? ?????? ???????? ≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈ ???????? ???? ????? ????? ? ????? ????? ????????? ?? ???? ????...
