وەک پشتگیریەک لە ماندووبونم
ڤۆت و کۆمێنت بکەنبا دەست پێبکەین!
≈≈≈≈≈≈≈≈
ئەوکاتەی کە بیتا ئەو قسانەی کرد نەمدەزانی چی بڵێم درۆناکەم گەر بڵێم نیگەران و ترساو بووم بەبێ وتنی هیچ شتێک ڕامکێشایە نێو باوەشی خۆم ئەویش سەری لەسەر سنگم دانا دەمتوانی گوێم لە هەنسکە لاوازەکانی بێت
≍≍≍≍≍≍
ب.شین:بەڕاستی؟...واتا تۆ بەڕاستی ئەو کچەت خۆشدەوێت؟...تۆ بەڕادەی دۆزەخ ڕقت لێیدەبوویەوە...ئێستاش هاتوویت و دەڵێیت ئێمە بووینە خۆشەویست و بەڕێز شین تکایە شتێک بکە تا ئەو نەمرێت...لە هەمووی سەیرتر تکات کرد!
بەسەرسوڕماوی و شۆکەوە گوتی منیش بەبێزاری سەیریم کرد
جۆنگکووک:بەڕێز شین پەشیمانم مەکەوە لەوەی پێمگوتی..وە بەڵێ تکام کرد شتێک بکەیت تا ئەو ڕزگاری بێت لەو نەخۆشیه پارەکەی هەرچەندێک بێت من دەیدەم تەنها با ئەو چاک ببێتەوە.
بەهێمنی گوتم بەڕێز شینیش هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی
ب.شین:جۆنگکووک وەک پێشتریش پێمگوتیت ئێستا زۆر درەنگە...ئەو ناتوانێت ڕزگاری بێت....بەڵام...
بێهیوابووم کاتێک گوێبیستی وەڵامەکەی بووم بەڵام خێرا سەرم بەرزکردەوە هەر لەگەڵ بیستنی وشەی کۆتایی
جۆنگکووک:بەڵام؟بەڵام چی؟
بەخێرایی گوتم
ب.شین:لە ڕوسیا لە نەخۆشخانەیەک نەشتەرگەری دەرهێنانی گرێی مێشک کرا...ئەوە دوو هەفتە بەر لەئێستا بوو....ئێستا نەخۆشەکە لەسەر خۆیەتی..وە گرێکەی نەماوە....بەڵام ئەو تووشی لەبیرچوونەوە بووە...لەوانەیە بتوانیت بیتا بەریتە ئەوێ و چارەسەر بکرێت لەوێ.
جۆنگکووک:کەواتە ئێمە دەڕۆین!
ئەوەم گوت و هەستامەوە تا بڕۆم بەڵام بەڕێز شین قۆڵمی گرت
ب.شین:وەک گوێت لێبوو گوتم لەوانەیە بتوانیت....جۆنگکووک کوڕم بیتا کەلەڕەقە ئەگەر گوێی لەوەبێت تۆ دەتەوێت ئەو ببەیتە ڕوسیا و بە پارەی خۆت چارەسەری بکەیت ئەوە هەرگیز نایەت و ڕازی نابێت.
جۆنگکووک:کەواتە پێیناڵێم!
کەئەوەم گوت بەڕێز شینیش بەباوەڕپێنەکراوی پێکەنی
ب.شین:کەواتە بەختێکی باش جۆنگکووک.
جۆنگکووک:سپاس بەڕێز شین.

YOU ARE READING
J.jk/euphoria
Random?? ????? ?? ???????????? ????? ?????! ????? ?? ?????? ???? ??????. ??? ?? ?????????? ????? ????? ?? ????????? ????? ????? ?????????? ?????? ???????? ≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈ ???????? ???? ????? ????? ? ????? ????? ????????? ?? ???? ????...