抖阴社区

PART 18

119 19 14
                                    

وەک پشتگیریەک لە ماندووبونم
ڤۆت و کۆمێنت بکەن

با دەست پێبکەین!

≂≂≂≂≂≂



سۆفیا:گەمژە...من بۆیە هیچم نەگوت و جێم نەهێشتیت چونکە خۆشمدەوێیت...بەڵام...ئەوە هۆکار نییە بۆئەوەی خێرا لێت خۆشببم...من سزات دەدەم...تۆش دەبێت بەو سزایە ڕازی بیت.

بەهێمنی گوتی

تایهیۆنگ:سزام بدە...هەرچیەک بێت من قبوڵی دەکەم.



سۆفیا:باشە....کەواتە بۆماوەی دوو هەفتە یەکتر نابینین و ماچ و باوەش و ئەوشتانە نییە.

کەئەوەی گوت بەشۆکەوە سەیریم کرد

تایهیۆنگ:دوو هەفتە؟!بەبێ تۆ!؟بەڵام ئەوە ماوەیەکی زۆرە من ناتوانم بەبێ تۆ ڕۆژێک بەڕێبکەم...

بەبۆڵەوە گوتم


سۆفیا:ماوەیەکی زۆرە!؟تۆ دەبێت سوپاسگوزاربیت کە سزاکەت ئەوەندە کەمە تۆ شایەنی ئەوەیت تا دوو مانگی تر قسەت لەگەڵدا نەکەم...بەڵام ئەو سزایەم نەدایتێ چونکە خۆشم بەرگەم نەدەگرد...ئێستاش...من دەڕۆم...ماڵئاوا.

ئەوەی گوت و ڕۆشت و منیش بەبێهیوایی سەیریم کرد ‌بەڵام ڕاستە من پێویستە سوپاسگوزاربم کە کاتەکە ئەوەندە کەمە هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی و منیش بەرەو ئۆتۆمبێلەکەم ڕۆشتم


≍≍≍≍≍≍≍


جۆنگکووک:تۆ ڕاستت گوت ئێرە بەڕاستی خواردنەکانیان زۆر خۆشە...چۆن دەبێت من تا ئێستا تامی خواردنەکانیانم نەکردبێت؟

بەسەرسامیەوە گوتی منیش پێکەنیم ئەمڕۆ جۆنگکووک گوتی بابڕۆینە دەرەوە نانبخۆین وە ئەو بەنیاز بوو لە چێشتخانەیەکی گرانبەها خواردنەکە بخۆین بەڵام بەبڕیاری من هاتین تا لەسەر ئەم عەرەبانەی خۆراکە نانبخۆین لەگەڵ بۆڵەبۆڵەکانی جۆنگکووک بەڵام ئێستا ئەو ڕای خۆی گۆڕی

بیتا:بێگومان من هەرگیز درۆ ناکەم...بوەستە بەوشێوەیە نا..کەمێک لە سۆجوەکەش بخۆرەوە لەگەڵ تۆکبۆکیەکە بەوشێوەیە زۆر تایبەتە.

بەهێمنی گوتم لەکاتێکدا سۆجوەکەم پێدا ئەویش وەری گرت و کەمێک لێخواردەوە


جۆنگکووک:همم...ئەوە زۆر بەتامە...هەرگیز سۆجووم لەگەڵ تۆکبۆکی تاقینەکردۆتەوە چونکە پێموابوو شتێکی گەمژانە و ناخۆشە.

بەسەرسامی گوتی لەکاتێکدا برۆکانی گرژ کرد کەوایکرد قشت دەربکەوێت منیش دوبارە پێکەنیم و ماچێکی کوڵمەیم کرد و ئەویش بەسەرسامی سەیری کردم

J.jk/euphoriaWhere stories live. Discover now