抖阴社区

PART 26

101 21 16
                                    

وەک پشتگیریەک لە ماندووبونم
ڤۆت و کۆمێنت بکەن

با دەست پێبکەین!

≂≂≂≂≂≂
≃≃≃≃≃≃
≂≂≂≂≂≂

نییە!نییە نییە من چەند ڕۆژە بەدوای بیتا دەگەڕێم لە ڕوسیا ئەو دیار نییە من زۆر خەمی ئەومە چی ئەگەر شتێکی لێ بەسەر هاتبێت بەهۆی منەوە...من هەرگیز لەخۆم خۆشنابم من ئێستا لە نەخۆشخانەکەی ڕوسیام پزیشکەکە پێیگوتم کە بیتا نەشتەرگەریەکەی نەکردووە ئەوەش زیاتر پەرێشان و خەمباری کردم

بەدەنگی زەنگی مۆبایلەکەم لەخەیاڵەکانم هاتمه دەرەوە ئەوە تایهیۆنگ بوو بۆیە وەڵامم دایەوە

"تایهیۆنگ:سڵاو جۆنگکووک"

"جۆنگکووک:سڵاو تایهیۆنگ...ئایا شتێک ڕوویداوە؟"

"تایهیۆنگ:بەڵێ شتێکی زۆر باشیش ڕوویداوە...جۆنگکووک ئێمە جەی بێڕەوشتمان دۆزیەوە وە دایکت و باوکتمان دۆزیەوە!"

"جۆنگکووک:بەڕاست!؟سپاس بۆ خوا..ئایا ئەوان باشن؟زیانیان پێنەگەشتووە؟ئایا ئەو خوێڕیە هیج ئەشکەنجەی داون؟ئەی چیتان لەو بێڕەوشتە کرد؟"

"تایهیۆنگ:هێمن بەرەوە کوڕە ئەوان باشن و هیچیان نییە...وە من و جیهوون ئەومان کوشت"

"جۆنگکووک:زۆر سپاس تایهیۆنگ تکایە جوان ئاگاداری دایکم و باوکم بن تا دەگەڕێمەوە"

"تایهیۆنگ:جۆنگکووک؟ئایا هێشتاش بیتات نەدۆزیوەتەوە؟"

"جۆنگکووک:نەخێر...تایهیۆنگ ئەو لە هیچ شوێنێک دیار نییە وە پزیشکەکە گوتی کە ئەو نەشتەرگەریەکەی نەکردووە وە..."

قسەکانم بڕان لەلایەن پزیشکەکەی بیتاوە

پزیشک:بەڕێز جیۆن؟(بەئینگلیزی)

"جۆنگکووک:تایهیۆنگ دواتر پەیوەندیت پێوە دەکەمەوە...ماڵئاوا..."

پەیوەندیەکەم داخستەوە و سەیری پزیشکەکەم کرد

جۆنگکووک:بەڵێ بەڕێز ڤلاد ئایا شتێک هەیە؟(بەئینگلیزی)

کە ئەوەم گوت ئەویش سەری لەقاند

پ.ڤلاد:بەڕێز جیۆن بیرمە کۆتا  جار کە بیتا هات ئەم نامەیەی پێدام...زۆر لێی تێنەگەشتم چونکە ئینگلیزی نەدەزانی بەڵام تێگەشتم کە ئەمە بۆتۆیە بۆیە هەڵمگرت(بە ئینگلیزی)

شۆک و دڵخۆشیش بووم لەهەمان کاتدا وە خێرا زەرفە نامەکەم وەرگرت

جۆنگکووک:زۆر سپاس بەڕێز ڤلاد(بە ئینگلیزی)

J.jk/euphoriaWhere stories live. Discover now