وەک پشتگیریەک لە ماندووبونم
ڤۆت و کۆمێنت بکەنبا دەست پێبکەین!
≈≈≈≈≈≈≈
خ.جیۆن:چی!؟...تۆ توشبوویەکی شێرپەنجەت کردۆتە خۆشەویستت؟...کە چارەسەری نییە و دەمرێت؟...وە تەنانەت خێزان و پارە و موڵکی نییە...نا نەخێر دڵنیام تۆ گاڵتە دەکەیت ئەیوانیە؟...جۆنگکووکەکەی من ئەوەندە گەمژە نییە.
بەخێرایی گوتی بەڵام ئەو قسانەی منیان توڕەکرد ئەو زۆر بەکەمی سەیری بیتا دەکات
جۆنگکووک:نەخێر دایکە بەڕاستمە...من بیتام خۆشدەوێت..ئێمە خۆشەویستین...تکایە جارێکی تر بەوشێوەیە باسی بیتا مەکە چونکە ئەوکات ئاوا ئارام نابم لەگەڵت...وە تەواو...هیچ شتێک نەما بەتۆی نەڵێم ئێستا دەڕۆم.
ئەوەم گوت و هەستامەوە تا بڕۆم بەڵام دایکم دەستی گرتم
خ.جیۆن:جۆنگکووک...تکایە واز لەو کچە نەخۆشە بهێنە...ئەوە بۆ ناوبانگی ئێمە باشنییە...هەم ئەو بەدڵنیاییەوە تۆ بەکاردەهێنێت دەیەوێت پێش مردنی کەمێک چێژ وەربگرێت لە تۆ و پارەکانت...ئەو تۆی ناوێت پارەکانتی دەوێت...تکایە جۆنگکووک واز لەو نەخۆشە بهێنە گە...
نەیتوانی قسەکەی تەواوبکات چونکە هاوارم کرد
جۆنگکووک:بەسە!!...ئەو تەنها کچێکی نەخۆش نییە بۆ من...من ئەوم خۆشدەوێت و دەمەوێت لەگەڵیدا بم...ئەو بۆ سامان و خۆشی لەگەڵ مندا نییە...دایکە ئەو کچێکی تەنهایە...تەنها خۆشەویستی دەوێت هیچی تری ناوێت...وە تۆ چۆن دەتوانیت ئەو قسانە بکەیت؟....ئەی تۆش توشبووی ئەو نەخۆشیە نەبوویت؟...ئەی تۆش لەبەر نەخۆشی ئازارت نەدەکێشا؟...ئەی تۆش ئاواتی چاکبوونەوەت نەبوو؟...ئەویش هەمان شتی بەسەرهاتووە...بەڵام بۆ ئەو زۆر درەنگە....ئەو...ئەو لەنێو ئازارەکانیدایە و کەس نییه یارمەتی بدات...بەڵام من هەرگیز جێیناهێڵم تەنانەت ئەگەر بە مردنی منیش بێت.
بەهێمنی گوتم
خ.جیۆن:جۆنگکووک کوڕم تکایــ...
نەیتوانی قسەکە تەواوبکات دوبارە بەڵام ئەمجارە من پێم نەبڕی بەڵکو باوکم بوو
ب.جیۆن:لێرە چیڕوودەدات؟..ئەم دەنگەدەنگە چییە؟
بەهێمنی گوتی و هاتە لامان
جۆنگکووک:لەدایکم بپرسە..من کاتم نییە دەبێت بڕۆم.
ئەوەم گوت و ویستم بڕۆم بەڵام باوکم قۆڵی گرتم
ب.جیۆن:نەخێر تۆ پێمدەڵێیت...وەرە با پێکەوە بچینە ئۆفیسەکەم...
ئەوەی گوت پێشم کەوت منیش هەناسەیەکی قوڵم هەڵکێشا و بەدوایدا ڕۆشتم...بۆچی دەبێت شتەکان وا قورس بن

YOU ARE READING
J.jk/euphoria
Random?? ????? ?? ???????????? ????? ?????! ????? ?? ?????? ???? ??????. ??? ?? ?????????? ????? ????? ?? ????????? ????? ????? ?????????? ?????? ???????? ≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈ ???????? ???? ????? ????? ? ????? ????? ????????? ?? ???? ????...