抖阴社区

PART 17

124 23 22
                                    

وەک پشتگیریەک لە ماندووبونم
ڤۆت و کۆمێنت بکەن

با دەست پێبکەین!

≈≈≈≈≈

جۆنگکووک:بیتا ئاگاداربە نەکەویت!

بەهاوارەوە گوتم لەکاتێکدا ئەو پێدەکەنی و لەنێو بەفرەکەدا ڕایدەکرد

بیتا:من باش ئاگاداری خۆمم خەمی منت نەبێت...نزیکەی چەند ساڵێکە لەنێو بەفر بەمشێوەیە ڕامنەکردووە...

بەدڵخۆشی گوتی لەکاتێکدا هەر ڕایدەکرد منیش بەهێمنی لەدوایەوە دەڕۆشتم لەکاتێکدا دەستەکانم لەنێو گیرفانی چاکەتەکەمدابوون...ئەو زۆر جوانە کاتێک بەوشێوەیە دڵخۆشە و پێدەکەنێت

مۆبایلەکەمم دەرهێنا و بەبێ ئەوەی ئەو پێی بزانێت وێنەیم دەگرت

بیتا:جۆنگکووک!...وەرە با پێکەوە شێرەبەفرینە دروست بکەین(پیاوی بەفرین)!

بەهاوارەوە گوتی

جۆنگکووک:بەڕاستی!؟ئەوە شتێکی منداڵانەیە من هەرگیز ئەوە ناکەم..من ئێستا پیاوێکی ۳۰ ساڵانم.

بەهێمنی گوتم بیتاش بەبێزاری سەیری کردم

بیتا:نەخێر نابێت بەم ڕادەیەش بێزارکەر بیت....دەی وەرە جۆنگکووک تکایە....تکایە.

بەتکاوە گوتی و نزیک بۆوە لێم منیش ڕووم وەرگێڕا تا ئەو ڕوخسارە قشتەی نەبینم لەناکاو دەنگی تکاکانی بیتا نەما منیش لەلام سەیر بوو بۆیە ڕووم وەرگێڕا تا بزانم چی ڕوویدا بەڵام هەرکە ڕووم وەرگێڕا لێوەکانی بیتا کەوتنە سەر ئەوانەی من بەسەرسامی سەیری بیتام کرد لەکاتێکدا ڕوخساری سوور هەڵگەڕابوو کەمێک پێکەنیم دواتر ماچێکم لەلێوی دزی ئەویش خێرا دوورکەوتەوە

بیتا:مــ...من تەنها ویستم ماچی کوڵمەت بکەم....بەهەڵە لێوم نا بەلێوتەو...

نەیتوانی قسەکەی تەواو بکات چونکە ڕوخساریم گرت و لێوم نا بەلێویەوە

دوای خولەکێک دوورکەوتمەوە و دوبارە بەڕوخسارە قشتەکەی بیتا پێکەنیم

جۆنگکووک:پێم مەڵێ کە هێشتاش ڕانەهاتوویت لە ماچەکانم...ئایا حەزت بەو شێوازە نییە؟...کێشەنییە منیش ئەوەم زۆر بەدڵ نییە حەزم لە ماچی فەڕەنسیـ....

نەمتوانی قسەکەم تەواو بکەم چونکە بیتا دەستی خستە سەر لێوم تا قسە نەکەم منیش پێکەنیم هەوڵی لابردنی دەستیم دەدا

بیتا:شششــ قسەمەکە هەی بێڕەوشت...تۆ قسەی زۆر بێشەرمانە دەکەیت کەمێک شەرم بکە...

J.jk/euphoriaWhere stories live. Discover now