وەک پشتگیریەک لە ماندووبونم
ڤۆت و کۆمێنت بکەنبا دەست پێبکەین!
~~~~~~~
جۆنگکووک:کەواتە خاتوون کۆری نییە؟...دەمزانی کە حەزت بەکچی بیانی بوو بەڵام نەمدەزانی کە دانەیەک دەبێتە خۆشەویستت
کەئەوەم گوت تایهیۆنگ چاوەکانی سوڕاند
تایهیۆنگ:بۆچی نەبێتە خۆشەویستم؟....من کوڕێکی قۆز و سەرنجڕاکێشم بۆیه ئەویش منی بەدڵبووە و بووینە خۆشەویست
جۆنگکووک:باشە تۆش..تەنها گاڵتەم کرد....ئەی خەڵکی کوێیە؟...تەمەنی چەندە؟....ناوی چییە؟...وە لەهەمووی گرنگتر ئایا دەزانێت تۆ کاری مافیایی دەکەیت؟....ئەی چۆن یەکترتان ناسی؟
بەخێرایی گوتم
تایهیۆنگ:لە پرسەکەی باوکم!....وە نەخێر ئەو هێشتاش نازانێت کە ئەم کارە دەکەم
بەهێمنی گوتی منیش بەباوەڕپێنەکراوی سەیریم کرد
جۆنگکووک:چی!؟....لەشوێنێکی وا؟....پفف تەنانەت لە پرسەی باوکیشت خەریکی خوێڕیەتی بوویت...واتا ئەو کچە هێشتاش نازانێت کە کاری مافیایی دەکەیت؟...ئەوە خراپە.
بەپێکەنینەوە گوتم
تایهیۆنگ:بەوشێوەیە نییە ڕێگەم بدە بۆتی باس بکەم...تەواو پێمەکەنە ئەوە بێزارکەرە
بەتوڕەیی گوتی منیش هێمن بوومەوە
جۆنگکووک:تەواو تەواو فەرموو
تایهیۆنگ:کاتێک لە پرسەکەی باوکم بووم........
"FLASHBACK"
"گەڕانەوە بۆ ڕابردوو"؟؟؟:بۆ خۆتان خۆشبن کوڕەکەم باوکت پیاوێکی زۆر بەڕێز و باشبوو
تایهیۆنگ:سپاس بەڕێز وانگ
بەنزمی گوتم لەبارودۆخێکی سەختدا بووم چونکە باوکمم زۆر خۆشدەویست وە مردنی ئەو بەڕاستی زۆر ئازاری دام بەڕێز وانگ دوای چەند قسەیەکی تر ڕۆیشت وە پرسەکەی باوکیشم واکۆتایی هات بۆیە دایکمم بردە ئەو هۆتێلەی لێی دەمێنینەوە و خۆشم کەمێک هاتمە دەرەوە بۆئەوەی هێمن ببمەوە
هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی کاتێک لەسەر کورسیەک دانیشتم ئێرە پارکێکی زۆر هێمن و چۆڵە تەنها منی لێبووم سەرم خستە نێو دەستەکانمەوە بیرم لەو کاتانە کردەوە کە لەگەڵ باوکم بەسەرم بردبوون بەبێ ویستی خۆم چاوەکانم پڕبوون لەئاو وە دەستم کردە گریان

YOU ARE READING
J.jk/euphoria
Random?? ????? ?? ???????????? ????? ?????! ????? ?? ?????? ???? ??????. ??? ?? ?????????? ????? ????? ?? ????????? ????? ????? ?????????? ?????? ???????? ≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈ ???????? ???? ????? ????? ? ????? ????? ????????? ?? ???? ????...