抖阴社区

PART 13

123 21 26
                                    

وەک پشتگیریەک لە ماندووبونم
ڤۆت و کۆمێنت بکەن

با دەست پێبکەین!

_-_-_-_-_-_-_

"end flashback"

بەشۆکی و سەرسامی سەیری بیتام دەکرد کە دەستی کردبوو بە گریان چۆن خوشکێک دەکرێت هێندە خراپ بێت...کەواتە ئێستا بیتا...بەهۆی ئەو بێڕەوشتەوە دەمرێت

جۆنگکووک:بیکوژم!؟

بەتوڕەییەوە گوتم کەئەوەم گوت بیتا بە سەرسامی سەیری کردم

بیتا:چــ...چی؟

جۆنگکووک:دەڵێم ئەو بێڕەوشتەی خوشکت بکوژم؟...بەڵام پێموایە پێویست بە ڕێگادانی تۆ ناکات ئەو سۆزانیە پێویستە بمرێت چۆن دەتوانێت کارێکی وابکات....

بەتوڕەیی گوتم و دەستم خستە نێو قژمەوە هێشتا سەرسامم

بیتا:چی!؟...نا نەخێر هەرگیز!....من داوای کوشتنی ئەوم نەکردووە و ناشمەوێت ئازاری پێبگات بۆیە تکایە واز لەو بڕیارەت بهێنە...ئەو خێزانێکی هەیە کە پێویستیان پێی هەیە...ئەو خاوەنی منداڵ و هاوسەری خۆیەتی من هەرگیز نامەوێت خۆشی ئەوان تێکبدەم.

بەدەنگێکی لەرزاویەوە گوتی لەکاتێکدا هێشتاش فرمێسکەکانی دەکەوتن باوەڕناکەم چۆن دەکرێت هێندە باش و میهرەبان بێت...دەستم بەرزکردەوە بەرەو ڕوخساری و فرمێسکەکانیم سڕیەوە

جۆنگکووک:تۆ زۆر میهرەبانیت...وە ئەوە توشی کێشەت دەکات.

دوای ئەو قسەیەم ئەوم ڕاکێشایە باوشمەوە

جۆنگکووک:بەڵام من لەگەڵ تۆم....من هەرگیز تەنهات ناکەم و پشتت بەرنادەم...بەڵێن بێت...

کەئەوەم گوت بیتا باوشی پێداکردمەوە و سەری لەسەر سنگم دانا

بیتا:خۆشمدەوێیت!

جۆنگکووک:باشــ...چی!؟...مەبەستت چییە؟

سەرەتا بەهێمنی گوتم بەڵام دواتر بەتەواوی هاتمەوە سەرخۆم و زانیم کە چیگوت...واتا ئەو منی خۆشدەوێت؟...نا نەخێر بێگومان نا..

بیتا:جۆنگکووک....داوای لێبووردن دەکەم کە ئەمە دەڵێم لەوانەیە نائاسوودەت بکات و وابکات ڕقت لێم بێتەوە بەڵام بەڕاستی...خۆشمدەوێیت....

ئەوەی گوت و کەمێک گەڕایە دواوە و سەیری چاوەکانمی کرد...نازانم کاردانەوەم چۆنە شۆکم یاخود دڵخۆشم؟...پێموایە هەردووکیان

بیتا:سەیرکە من هەرگیز زۆریت لێناکەم بۆ هیچ شتێک تەنها هەستی خۆمم بۆتۆ دەربڕی تا ئەو بارە قورسەی سەر شانم نەمێنێت تۆ ئەتوانی ڕەتم بکەیەوە بەڵام تکایە با هەر هاو....

J.jk/euphoriaWhere stories live. Discover now