وەک ڕێزێک لە ماندووبونم
ڤۆت و کۆمێنت بکەنبا دەست پێبکەین!
↪ ≈ ↩ ≈ ↪ ≈ ↩
"THE PARTY NIGHT"
"شەوی ئاهەنگەکە"بەبێزاری لەگەڵ بەڕێز شین و پزیشکەکانی تر وەستابووم من حەزم بە ئاهەنگ نییە تەنها لەبەر بەڕێز شین و زۆرلێکردنی دایکم هاتم
ب.شین:ئێ جۆنگکووک کوڕم بیستم بەڕێز کیمی باوکی تایهیۆنگ کۆچی دوایی کردووە ئایا ئەوە ڕاستە؟
بەهێمنی گوتی ئەو بەڕێز کیم ناناسێت بەڵام تایهیۆنگ ئەناسێت چونکە هەندێکجار ئەو دایکمی دەهێنا بۆ چارەسەر کە من کۆبوونەوەم هەبوو
جۆنگکووک:بەڵێ بەداخەوە ڕاستە ئەو مردووە وە پرسەکەش لە ئەمەریکایە باوکم ڕۆشتە ئەوێ
بەهێمنی گوتم بەڕێز شینیش هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی
ب.شین:تایهیۆنگی بەستەزمان ئەبێت ئێستا حاڵی چۆنبێت...هەرکە هاتەوە تکایە پێمبڵێ من سەردانی دەکەم و سەرەخۆشی لێدەکەم
بەخەمەوە گوتی
جۆنگکووک:خەمت نەبێت بەڕێز شین بێگومان پێت دەڵێم...هەم تایهیۆنگ پیاوێکی گەورەیە لەو بارودۆخە ڕادێت ڕاستە مردنی کەسێکی نزیک ناخۆشە بەڵام ئەو پیاوە و خۆڕاگر دەبێت
بەهێمنی گوتم بەڕێز شینیش سەری بەنەخێر جوڵاند و هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی
ب.شین:کوڕم جۆنگکووک هەستی لەدەستدانی کەسێک ناخۆشە بەتایبەت گەر ئەو کەسە باوکت یان دایکت بێت...منیش پێموابوو دەتوانم بەرگەی هەموو ئازارێک بگرم...بەڵام کاتێک کە هاوسەری پێشووم مرد تێگەشتم کەوانیە...لەژیانمدا هیچکات بەقەدەر ئەو کاتە نەگریام کە ئەو مرد
بەخەمباری گوتی منیش چاوم سوڕاند
جۆنگکووک:بەڵام من وانیم هەم خۆشەویستی گەمژانەیە هیچ پێویست ناکات بۆ ئافرەتێک بگریم ئەوە شەرمەزارکەرە
بەساردی گوتم بەڕێز شینیش سەری جوڵاند لە بێهیوایدا لەم کاتەشدا مۆبایلەکەم زەنگی لێدا
جۆنگکووک:من دەچمە ژوورەوە پەیوەندیەکی گرنگم بۆهات
ئەوم گوت و ڕۆشتمە ناو نەخۆشخانەکە
≍≍≍≍≍≍≍
نەفرەت دوبارە نا بە بێهیوایی سەیری دەورووبەرم دەکرد بۆچی هەمیشە وەک گەمژەیەک ڕێگاکان ون دەکەم ئێستاش ڕێگای دەستشۆرەکەم لەیاد کردووە

YOU ARE READING
J.jk/euphoria
Random?? ????? ?? ???????????? ????? ?????! ????? ?? ?????? ???? ??????. ??? ?? ?????????? ????? ????? ?? ????????? ????? ????? ?????????? ?????? ???????? ≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈ ???????? ???? ????? ????? ? ????? ????? ????????? ?? ???? ????...