抖阴社区

PART 20

101 20 17
                                    

وەک پشتگیریەک لە ماندووبونم
ڤۆت و کۆمێنت بکەن

با دەست پێبکەین!

≈≈≈≈≈≈

ب.جیۆن:بەڕاستی ئەمجارە دایکت شتێکی زۆر خراپ و ناشرینی کردووە،سەرەڕای ئەوەش تۆ دڵنیایت کە بیتا دەتوانێت لە ڕوسیا چارەسەر وەربگرێت؟مەبەستم گەر ئەوە ڕونادات بۆچی هیوا بەخۆت و ئەو کچەش؟

بەهێمنی گوتی

جۆنگکووک:تەنها ئەو ڕێگایە ماوە بۆ مانەوەی بیتا لەژیاندا بۆیە هەرچیم لەدەستبێت دەبێت بیکەم بۆئەوەی بیتا ببەمە ئەوێ بەڵام دایکم بارودۆخەکەی تێکدا و ئەمجارە ڕازیکردنی بیتا قورس دەبێت.

ب.جیۆن:دەزانم بەوجۆرە دەبێت بەڵام ئەوەش دەزانم کە کوڕەکەم هەرگیز لە قسەی خۆش پاشگەز نابێتەوە...وە من قسە لەگەڵ دایکت دەکەم خەمت نەبێت.

بەهێمنی گوتی منیش سەرم لەقاند و هەستام

جۆنگکووک:سپاس...من ئێستا دەڕۆم.

~~~~

لەسەر جێگای نەخۆشخانەکە دانیشتبووم نزیکەی دوو خولەکە کەمێک هێمن بوومەتەوە بەڕاستی ئەو قسانەی دایکی جۆنگکووک زۆر ئازاریان دام بەڵام حەقی خۆشیەتی منیش بام وا بیرمدەکردەوە من لەسەرەمەرگدام و نزیکم لەمردن کێ وابیردەکاتەوە کە ئەو خۆشەویستیە ڕاستیە...لەگەڵ کێش جیۆن جۆنگکووک.

لەناکاو گوێم لە دەنگی دەرگاکە بوو کەمێک خۆمم ڕێکست سەیرە کێ لە دەرگا دەدات هەموو پەرستارەکانی ئەم نەخۆشخانەیە بە توندی مامەڵەم لەگەڵدا دەکەن چونکە من وەکو نەخۆشەکانی تر پارەم نەداوە بۆ مانەوە وە بەڕێز شینیش ئێستا دەبێت لە نەشتەرگەریدا بێت


بیتا:فەرموو...دەتوانیت بێیتە ژوورەوە.


بەهێمنی گوتم بەڵام سەرسام بووم کە بینیم کێ هاتووە بێگومان دەبوایە بمزانیبا کە ئەوە
جۆنگکووکە


بیتا:جۆنگکووک تکایە بڕۆ دەرەوە...ئێمە قسەمان لەسەر هەمووشتێک کرد پێشتر.

ئەوەم گوت و سەیری لایەکی ترم کرد بەڵام گوێم لەوەڵامی جۆنگکووک نەبوو تەنها دەنگی پێڵاوەکەی کە نزیک دەبوویەوە لەناکاو دەستێک بەرزی کردمەوە وە دواتر خۆمم لەسەر شانی جۆنگکووک بینیەوە شۆکبووم هەموو شتەکان لەناکاو بوون

بیتا:جۆنگکووک!ئەوە چیدەکەیت دامگرە هەر ئێستا!جۆنگکووک!

بەهاوارەوە گوتم لەکاتێکدا دەمکێشا بە پشتیدا بەڵام ئەو تەنها پێکەنی


J.jk/euphoriaWhere stories live. Discover now