抖阴社区

PART 19

118 22 158
                                    


وەک پشتگیریەک لە ماندووبونم
ڤۆت و کۆمێنت بکەن

با دەست پێبکەین!

~~~~~~~

دوای کەمێک جۆنگکووک دوورکەوتەوە منیش بەسەرسامی سەیریم کرد

جۆنگکووک:پێمگوتیت کە هەرگیز ئەو وشەیە دوبارە نەکێیتەوە...ئەی وانیە؟

بەهێمنی گوتی منیش سەیری زەویەکەم کرد و سەرم لەقاند

جۆنگکووک:تۆ هیچت لێبەسەر نایەت تا من هەبم...تۆ دەبەین و چارەسەر وەردەگریت....تۆ هیچ بیرۆکەیەکت نییە کە دوای تۆ چیم بەسەر دێت...من لەژیانمدا تەنها یەکجار کەوتوومەتە داوی خۆشەویستیەوە و یەک کچیشم خۆش ویستووە...ئەویش تۆیت بیتا...بۆیە هەرگیز ڕێگە نادەم بڕۆین و جێمبهێڵیت...تکایە ڕازی ببەو لەگەڵم وەرە بۆ ڕوسیا.

بەهێمنی گوتی منیش دوبارە چاوەکانم پڕبوونەوە لە فرمێسک تا ئێستا کەس وا گرنگی پێنەیاوم...تا ئێستا هەرگیز هەستم نەکردووە خۆشبویسترێم..

بێئەوەی ڕێگەبدەم جۆنگکووک دوبارە قسەبکاتەوە خێرا باوەشم پێداکرد وە وام کرد سەرسام بێت بەڵام دوای کەمێک باوەشی پێداکردمەوە و چەناگەی لەسەر سەرم دانا و دەستی دەهێنا بە پشتم دا تا ئارامم بکاتەوە

بیتا:خۆشمدەوێیت!

بەدەنگێکی لەرزاویەوە گوتم

جۆنگکووک:منیش تۆم خۆشدەوێت...تەنانەت زۆر لەوە زۆرتریش کە بیری لێدەکەیتەوە.

ئەوەی گوت و ماچی سەرمی کرد

≈≈≈≈≈≈≈

خ.جیۆن:هەستن!هەستن ئەی بێشەرمینە!

بەهاوارەوە گوتی و منیش بەهێواشی چاوەکانم کردەوە

جۆنگکووک:دایکە....بەم بەیانیە چیت دەوێت؟

بەدەنگێکی خەواڵووەوە گوتم بەڵام دواتر بیرم هاتەوە کە بەتەنها نیم و زانیم مەبەستی چییە بەخێرایی و سەیری تەنیشتمم کرد کە بیتای لێبوو ئەویش وەکو من سەرلێشێواو بوو وە دەمتوانی هەست بە ئازار بکەم لە ڕوخساریدا بێگومان سەری دەیەشێت بەهۆی خواردنەوەکانی دوێنێوە


جۆنگکووک:دایکە بووەستە بەهەڵە تێمەگە ئێمــ....

دایکم ڕێگەی نەدا قسەکەم تەواو بکەم و دوبارە هاواری کردەوە بەڵام ئەمجارە بەسەر بیتا

خ.جیۆن:هەی بێشەرمی سۆزانی....هەر دەمزانی تۆ لەسەرەتاوە شتێکت لەژێر سەردا بوو وە پلانت دانابوو خۆت بەکوڕەکەمەوە هەڵبواسی وە ئێستاش کردت...هەی بێشەرەف چەند مرۆڤێکی کەمیت تەنها لەبەر پارە و ناوبانگ خۆت دەخەیتە باوەشی کوڕی خەڵکەوە و لەگەڵیاندا دەخەویت...ئایا شەرم ناکەیت لەخۆت؟بێگومان تۆ درۆ دەکەیت سەبارەت بەنەخۆشیەکەشت تۆ تەنها خۆت دەکەیت بە کچێکی داماو...مرۆڤی وەکو تۆ شایەنی مردنـــ...

ئارامیم لەدەست دا بەقسەکانی دایکم وە فرمێسکەکانی بیتا و هاوارم کرد

جۆنگکووک:دایکە!!!بەسیکە ئیتر!تۆ چۆن دەتوانیت بەوشێوەیە قسە لەگەڵ بیتادا بکەیت؟...یان باشتر بڵێم هاوسەری داهاتووم...وە ئێمە هیچمان نەکردووە تەنها دوێنێ زۆرمان خواردەوە و لە ژوورەکەی من خەومان لێکەوت.

کەئەوەم گوت دایکم بەشۆکەوە سەیری کردم

خ.جیۆن:نەخێر ئیتر!پێم مەڵێ ئەو جادوگەرە بەقسەکانی تۆی هەڵخەڵەتاندووە...ئایخوایە پێموابوو کوڕەکەی من وەکو شاخ بەهێزە و بەهیچ هەڵناخەڵەتێ و کەس ناوێرێت قسەی لەگەڵدا بکات...هەی بێڕەوشت چیت کردووە تۆ؟!

بەهاوارەوە گوتی کاتێک قۆڵی بیتای گرتوو هەڵیساندەوە و زلەیەکی پێداکێشا بەوەش ئەوەندەی تر توڕەی کردم

جۆنگکووک:دایکە!!سوێند دەخۆم گەر جارێکی تر بەوشێوەیە قسە لەگەڵ بیتا بکەیت یاخود بەمشێوەیە لێیبدەیت...ئەوا سوێند دەخۆم شتێکی باش ڕوونادات....

بەهاوارەوە گوتم دواتر ڕۆشتمە لای بیتا و دەستیم گرت و ڕامکێشایە دەرەوە لەوکاتەدا باوکم بەوێدا تێپەڕی و بانگی کردم بەڵام لە بارودۆخێکدا نەبووم تا بچم و قسەی لەگەڵدا بکەم


دوای کەمێک گەشتینە بەردەم دەرگاکە بەڵام بیتا دەستی لەدەستی مندا دەرهێنا منیش سەرسام بووم و سەیریم کرد


بیتا:جۆنگکووک....لێتدەپاڕێمەوە با کۆتایی بە هەموو شتێک بهێنین....

بەدەنگێکی لەرزاویەوە گوتی

جۆنگکووک:بیتا...سەیرکە ئەزانم دایکم بەهەڵە تێگەشت وە شتەکانی تێکدا بەڵام هەرکە بەڕاستیەکەی زانی پەشیمان ئەبێتەوە وە خەمت نەبێت ڕێگە نادەم جارێکی....

بیتا قسەکانی پێبڕیم

بیتا:تکایە جۆنگکووک....با کۆتایی پێبهێنین...ئەوە سەرناگرێت....دایکت هەرگیز منی ناوێت....وە حەقی خۆشیەتی...بۆیە با لە ئێستاوە ڕێگای خۆمان جیابکەینەوە...من هەر دەمرم ئیتر بۆچی خەم بدەمە کەسێک دوای مردنم...ئێستاش تکایە بەدوامدا مەیە...ماڵئاوا جۆنگکووک...هیوادارم ژیانێکی خۆش بژیت.


بەدەنگێکی کزەوە گوتی و دەرگاکەی کردەوە و ڕۆشت لەکاتێکدا من بەشۆکەوە وەستابووم واتا ئیتر تەواو!؟ئێمە هیچ پەیوەندیەکمان نەما؟نەخێر نابێت.


جۆنگکووک:بیتا بووەستە!مەڕۆ تکایە...


بەهاوارەوە گوتم لەکاتێکدا بەدوایدا ڕۆشتم بەڵام باوکم قۆڵی گرتم


جۆنگکووک:باوکە ئێستا نا پێویستە بڕۆم.

ب.جیۆن:نەخێر جۆنگکووک...ڕێگەی بدە کەمێک تەنها بێت...وە پێویستە من و تۆ لەسەر ئەم بابەتە گفتوگۆیەک بکەین..دەی وەرە کوڕم.



هەناسەیەکی قوڵم هەڵکێشا لەکاتێکدا بەدەستم قژمم تێکدا پاشان لەگەڵ باوکم چوومە ژوورەوە




≈≈≈≈≈≈≈

سڵاو شیرینەکانم ئەمەش پارتی۱۹
هیوادارم بەدڵتان بێت
ڤۆت و کۆمێنت بکەن
تا پارتێکی تر
بایــ





J.jk/euphoriaWhere stories live. Discover now