هەناسەیەکی قوڵم هەڵکێشا و سەیری دەورووبەرمم کرد بەهیوای ئەوەی بتوانم ژوورەکەم بدۆزمەوە
≂≂≂≂≂≂≂
≃≃≃≃≃≃≃
≂≂≂≂≂≂≂هەناسەیەکی قوڵم هەڵکێشا خۆشبەختانە کۆبوونەوەکە بەباشی ڕۆشت هیچ کێشەیەک ڕووی نەدا تەنها ئەو کچە نەفرەتیە قاتەکەمی پیسکرد بەڵام ئەوەشمان چارەکرد...پێویستە قسە لەگەڵ تایهیۆنگ بکەم و سەرەخۆشی لێبکەم
مۆبایلەکەمم دەرهێنا و پەیوەندیم بە تایهیۆنگەوە کرد دوای چەند چرکەیەک وەڵامی دامەوە
"جۆنگکووک:سڵاو تایهیۆنگ"
"تایهیۆنگ:سڵاو لەتۆش جۆنگکووک"
بەدەنگێکی نزمەوە گوتی
"جۆنگکووک:پێموایە دەزانیت بۆ پەیوەندیم کردووە....بۆخۆتان خۆشبن تایهیۆنگ بەڕاستی دڵگران بووم مامە کیم وەک باوکی منیش وابوو...بەڵام پێویستە بەهێز بمێنیتەوە لەبەر دایکت گەر تۆ بەمشێوەیە بیت ئەی کێ دڵی دایکت دەداتەوە و لەتەنیشتی دەوەستێت...بەهێزبە وە زوو بگەڕێوە بیرت دەکەم کوڕە"
بەهێمنی گوتم
"تایهیۆنگ:من بەهێزم...بەڕاستی جۆنگکووک!؟...وەکو منداڵێک قسەم لەگەڵدا مەکە من ساڵێک لە تۆ گەورەترم"بەبێزاری گوتی منیش پێکەنیم ئەو گەمژەیە تەنانەت لەم بارودۆخەشدا دەتوانێت دەمەقاڵێم لەگەڵدا بکات
"جۆنگکووک:باشە باش گاڵتەم کرد...تەنها بە تەندروستی بگەڕێوە ئەو خوێڕیانەم دۆزیەوە کە مامە کیمیان کوشت....بەڵام پێموایە تۆ پێویستە ئەوە چارەبکەیت...من زۆرم لێداون تەنانەت هەموو ڕۆژێکیش لێیان دەدەم...بەڵام کوشتەکانیان دەدەمە دەستی تۆ"
بەهێمنی گوتم
"تایهیۆنگ:خۆم دەزانم چی لەو نەفرەتیانە دەکەم...تەنها بابێمەوە....سپاس جۆنگکووک"
بەهێمنی گوتی
"جۆنگکووک:شایەنی نییە وە بەزووترین کات وەرەوە کۆریا با ئەم کارە تەواو بکەین"
"تایهیۆنگ:باشە....جۆنگکووک...پێویستە ئێستا بڕۆم دایکم دوبارە دەگری"
"جۆنگکووک:باشە...کە هێمن بوویەوە سڵاوی منی پێبگەیەنە....ماڵئاوا"
"تایهیۆنگ:ماڵئاوا"
پەیوەندیەکە داخرایەوە و مۆبایلەکەم خستە سەر مێزەکەم و هەناسەیەکی قوڵم هەڵکێشا

YOU ARE READING
J.jk/euphoria
Random?? ????? ?? ???????????? ????? ?????! ????? ?? ?????? ???? ??????. ??? ?? ?????????? ????? ????? ?? ????????? ????? ????? ?????????? ?????? ???????? ≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈ ???????? ???? ????? ????? ? ????? ????? ????????? ?? ???? ????...
PART 2
Start from the beginning