تایهیۆنگ:باوکە...باوکە بۆچی ڕۆشتیت؟.....ئەی تۆ نەتگوت تا منداڵەکانت نەبینم ناڕۆم؟....ئەی تۆ نەتگوت هەرگیز دایکت تەنها ناکەم؟...ئەی کەواتە بۆچی ڕۆشتیت؟....تۆ دەبوایە لێرەبوویتایە...
بەنزمی گوتم هێشتا هەر خەریکی گریان بووم تا دەستێک لەسەر شانم دانرا بۆیە منیش خێرا فرمێسکەکانم سڕیەوە و سەرم هەڵبڕی و کچێکم بینی ئەو کەمێک لەکۆری دەچوو بەڵام وەک ئەوە بوو خەڵکی شوێنێکی تریش بێت
؟؟؟:بەڕێز....ئایا تۆ باشیت؟...ئۆو تۆ کۆریت؟
بەئینگلیزی گوتی
تایهیۆنگ:من باشم...وە بەڵێ من کۆریم...وە تۆ چیتدەوێت؟..بۆچی سەیرم دەکەیت؟ئایا من وەکو فلمێکم؟...بڕۆ لێرە
بەبێزاری گوتم ئەویش بەباوەڕپێنەکراوی سەیری کردم
؟؟؟:خوایە خەڵکی ئەم جیهانە چیان لێبەسەرهاتووە؟....تۆ زۆر بێڕەوشتیت من تەنها ویستم یارمەتیت بدەم بەهارحاڵ تۆ لەوە دەچێت لەخەمێکی گەورەدا بیت...چیبووە؟..بۆچی ڕوخسارت داوە بەیەکدا زۆر ناشرینیت بەمشێوەیە
بەکۆری قسەی کرد منیش چاوەکانم سوڕاند
تایهیۆنگ:باوکم کۆچی دوایی کردووە چاوەڕێی چیدەکەیت؟...دەتەوێت پێبکەنم؟....کچی نەزان.
بەساردی گوتم ئەویش ڕوخساری لە بێزاریەوە گۆڕا و بەخەمەوە سەیری کردم
؟؟؟:بمبورە..تکایە داوای لێبووردن دەکەم من نەمدەزانی بۆچی بەمشێوەیەیت
تایهیۆنگ:بەسە ئەوەندە داوای لێبووردن مەکە...بەهارحاڵ...تۆ خەڵکی کوێیت؟...پێموایە تۆ خەڵکی کۆریایت چونکە کۆریەکەت زۆر باشە و شێوەشت کەمێک لەکۆری دەکات...بەڵام ئەی چی سەبارەت بەو وڵاتەی تر؟
؟؟؟:ئۆو من...من ڕاستیەکەی دایکم ڕووسیە و باوکم کۆریە بۆیە ڕوخسارم بەمشێوەیەیە...وە من سۆفیام....کانگ سۆفیا...تەمەنم ۲٥ ساڵە..ئەی تۆ؟
بەخەندەوە گوتی منیش لە ڕوخساری وردبوومەوە ئەو بەڕاستی جوانی هەردوو وڵاتەکەی تێدا دەردەکەوت ئەو زۆر جوانە
تایهیۆنگ:من....من کیم تایهیۆنگم....وەک دەزانیت من کۆریم...تەمەنم ۳۱ ساڵە
بەهێمنی گوتم ئەویش بەسەرسامی سەیری کردم
سۆفیا:وا!...تۆ پیریت!...
بەسەرسامی گوتی منیش چاوەکانم لەشۆکدا کرانەوە
تایهیۆنگ:من پیرم!؟.....من کەی پیرم؟...من هێشتا گەنجم لە بەهاری تەمەنمدام...گەمژە
بەتوڕەیی گوتم ئەویش چاوەکانی سوڕاند
سۆفیا:باشە تۆش تەنها گالتەم کرد تۆ زۆر لەوە بێزارکەرتریت کە دەردەکەویت....بەهارحاڵ باببینە هاوڕێ....دەڵێن ئەو کەسانەی هاوڕێیەتیەکەیان بە شەڕ دەست پێدەکات ئەوە هاوڕێیەتیەکی بەهێزیان دەبێت
بەخێرایی و دڵخۆشی گوتی
تایهیۆنگ:کەواتە تۆ بڕوات بەو شتە بێمانایانە هەیە؟....زۆر گەمژانەیە....
سۆفیا:دەی تکایە من کڕیارێکی زۆر تایبەتی تۆم هەمیشە دیزاینەکانی تۆ لەبەردەکەم تۆ دیزاینەرێکی بەناوبانگیت
بەتکاوە گوتی منیش پێکەنیم
تایهیۆنگ:بوەستە بوەستە...پێم مەڵێ کە تەنها لەبەرئەوەی داشکاندنت بۆبکەم دەتەوێت ببیە هاوڕێم
سۆفیا:چی!؟...ئا نەخێر ئیتر...تۆ چۆن وابیر لەمن دەکەیەوە من کچێکی وانیم....هەم باشە گەر تۆ ناتەوێت نابینە هاوڕێ...نەمدەزانی کوڕە کۆریەکان بەمشێوەیە بێزارکەرن
بەخێرایی گوتی و ڕووی سوڕاند دەمتوانی ڕوخسارە سورەکەی ببینم کە لەشەرم و شەرمەزاریا وایلێهاتبوو
تایهیۆنگ:باشە تەواو گەر ئەوەندە حەز دەکەیت دەبینە هاوڕێ...بەڵام چاوەڕێ مەکە کە دەردەدڵیت بۆ کردم دڵت بدەمەوە و دڵخۆشت بکەم من حەزم بەوشتانە نیە و شارەزاش نیم تێیدا پێشموایە گەمژانەیە...بەڵام بەڕاستی تۆ دەتەوێت ببیتە هاوڕێم لەکاتێکدا تەنانەت یەک زانیاری بچووکیش لەسەر من نازانیت؟
بەهێمنی گوتم ئەویش خێرا ڕووی سوڕاند و خەندەی کرد
سۆفیا:سپاس بەڕێز کیم خەمت نەبێت منیش کچێکی گرینۆک نیم پێویست ناکات دڵم بدەیتەوە..وە هەروەها گرنگ نییە تۆ کێیت گرنگ ئەوەیە دڵت پاکە و ئازاری کەس نادەیت
بەخەندەوە گوتی منیش پێکەنیم ئایخوایە ئەم کچە زۆر گەمژە و ساویلەکەیە
تایهیۆنگ:ڕاستە من ئازاری مێشولەیەکیشم نەداوە تاوەکو ئێستا.
بەگاڵتەجاریەوە گوتم ئەو ساویلەکەیە وە زۆریش ساویلەکەیە.
"END OF FLASHBACK"
"گەڕانەوە بۆ ئێستا"تایهیۆنگ:ئیتر ئاوها بوینە هاوڕێ دواتر هەستەکانمان بۆیەکتر دەربڕی...ڕاستیەکەی ئەو هەستی خۆی بۆمن دەربڕی دوای دوو هەفتە منیش پێموابوو کە شتێکی ناشرینە ڕەتی بکەمەوە بۆیە ڕازی بووم هێندەش خراپ نییە زۆر جوانە...وە من ئێستا ئەوم خۆشدەوێت
جۆنگکووک:؟؟؟؟
~~~~~~~
سڵاو شیرینەکانم چۆنن ئەمەش پارتی ٦
هیوادارم بەدڵتان بێت
ڤۆت و کۆمێنت بکەن
تا پارتێکی تر
بایــ🍓

YOU ARE READING
J.jk/euphoria
Random?? ????? ?? ???????????? ????? ?????! ????? ?? ?????? ???? ??????. ??? ?? ?????????? ????? ????? ?? ????????? ????? ????? ?????????? ?????? ???????? ≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈ ???????? ???? ????? ????? ? ????? ????? ????????? ?? ???? ????...
PART 6
Start from the beginning