抖阴社区

                                    

بەهێمنی گوتی منیش سەرم بەنەخێر جوڵاند

بیتا:نا نەخێر بەڵام تۆ....تۆ زۆر لێهاتوویت لە قسەکردن بە زمانی ئینگلیزی

کەئەوەم گوت جۆنگکووک خەندەی کرد

جۆنگکووک:ئێ ئازیزم ئەوە کەی قسەیە بێگومان من لێهاتووم

چاوەکانم لێی سوڕاند...دوبارە هەمان خۆهەڵکێشان

بیتا:باشە تۆ ناونیشانی شوێنێکت بەو پیاوەدا وایە؟


بەهێمنی گوتم ئەویش سەری لەقاند

جۆنگکووک:بەڵێ...ناونیشانی چێشتخانەیەک لە پشت کۆمپانیای دیزاینەکەی تایهیۆنگەوە ئەو چێشتخانەیە لە تەنیشت دوکانێکدا بوو...تۆ بۆچی وەک نەزانێک مامەڵە دەکەیت؟...ئایا تێنەگەشتیت کە چیم گوت...دەی باشە من چۆن ناوی دوکانەکەم هێنا بە ئینگلیزی؟

ڕوخسارم گرژکرد باشە پێویستە نەزانێت لە ئینگلیزیدا خراپم گەرنا شەرمەزاردەبم..پێموایە بە c دەستی پێدەکرد..بوەستە بیرم هاتەوە.

بیتا:confident!...من نەزان نیم تۆ دەبێت لە کەسانی بێدەنگ بترسیت بەڕێز جیۆن.

بەخێرایی گوتم و خەندەیەکم کرد لەکاتێکدا بەشێکم لە قژم خستە پشت گوێیەکانمەوە بەڵام خەندەکەم ون بوو کاتێک جۆنگکووک بە دەنگی بەرز پێکەنی و وایکرد هەموو ئەوانەی کافتریای نەخۆشخانە سەیرمان بکەن


بیتا:چییە بەچی پێدەکەنیت؟ئایا شتێکی پێکەنیناویم گوت؟...ئەوە هیچ جێی پێکەنین نییە...بەسە ئیتر ئەوە شەرمە لێرە بەدەنگی بەرز پێبکەنیت.

ئەو گەمژەیە هەر بەردەوامبوو لە پێکەنین بۆچی پێدەکەنێت بەتوڕەیی سەیریم دەکرد...من حەزم بەو پێکەنینە بێمانایانە نییە خێرا دەستم خستە نێو قژی و ڕامکێشا ئەویش ڕوخساری گرژکرد

بیتا:ئەگەر بێدەنگ نەبیت هەموو قژت لە ڕەگەوە هەڵەپاچم ئەوە باش بزانە.

بەتوڕەیی گوتم جۆنگکووکیش خەندەیەکی کرد کاتێک دەستمی لەنێو قژیا دەرهێنا و بردیە لای لێوەکانی و ماچی کرد...ئایخوایە بۆچی وایکرد؟..یان ئەو سەیرکردنانەی...هەست دەکەم ڕوخسارم کوڵاوە.

جۆنگکووک:تۆ زۆر قشتیت کاتێک توڕەدەبیت....بەڵام دەتوانم بڵێم کەمێک ترسناک بوویت.

بەهێمنی گوتی منی گازم لەلێوەکانم گرت بۆ ئەوەی خەندەی بۆ نەکەمەوە

بیتا:پێمبڵێ بۆچی کەمێک پێش ئێستا پێدەکەنیت؟

بەپرسیارەوە گوتم ئەویش خەندەی کرد

جۆنگکووک:confidentبەمانای باوەڕبەخۆبوون دێت نەوەک دوکانێک.



چی؟!واتا دوبارە هەڵەم کرد؟بەڵام خۆ من دەمزانی بەو مانایە دێت...ڕۆژبەڕۆژ مێشکم خراپتر دەبێت بیرەوەریەکانم لەیاددەکەم


جۆنگکووک:چیبووە؟ئایا خەمباربوویت؟کێشەنییە ئەوە هەڵەیەکی بچووک بوو پێویست ناکات زۆر کاریگەر بیت پێی.

بەهێمنی گوتی منیش سەرم بەنەخێر لەقاند لەکاتێکدا سەیری زەویەکەم کرد

بیتا:ئەوە هەڵەیەکی بچووک نییە جۆنگکووک....ئەوە نیشانەکانی خراپبوونی بارودۆخمە...تێکەڵکردنی وشەکان...لەبیرکردنیان...لەبیرکردنی یادەوەریەکان...ساتەکان...هەموو شتێک...ڕۆژ بەڕۆژ خراپتر دەبم.

بەکزی گوتم


جۆنگکووک:؟؟؟؟


_-_-_-_-_-_-_

سڵاو هاوڕێیان ئەمەش پارتی ۱٥
هیوادارم بەدڵتان بێت
ڤۆت و کۆمێنت بکەن
تا پارتێکی تر
بایــ










J.jk/euphoriaWhere stories live. Discover now