抖阴社区

                                        

بیتا:تۆ ئێستا لە مافیایەکی گەورە و گران ناچیت...بەڵکو زیاتر لە منداڵێکی ٥ ساڵان دەچیت.

بەچرپەوە گوتم ئەویش خەندەیەکی کرد

جۆنگکووک:بەڕاستی؟گەر ئەوە ئەوەیە کە تۆ حەزی پێدەکەیت...من دەبمە منداڵێکی ٥ساڵان بۆتۆ..وە گەر پێویستی کرد دەبمەوە پیاوە ترسناکەکە.

چاوەکانم سوڕاند

بیتا:پیاوە ترسناکەکە؟...بەڕاستی زۆر ترسناکە...خەریکبوو لەهۆش خۆم بچم...پیاوی ترسناک..تش گەمژە.

بەنزمی گوتم ئەویش بەبێزاری سەیری کردم

جۆنگکووک:سەیرکە وا من لەبەر تۆ هەوڵدەدەم ڕۆمانسی بم بەڵام تۆ ڕێز لەوە ناگریت.

بەبۆڵەوە گوتی وە ویستم وەڵامی بدەمەوە بەڵام خاتوونی سەر عەرەبانە کە ئافرەتێکی بەتەمەن بوو قسەی کرد


خاتوونەکە:بەڕاستی ئێوە دوانەیەکی زۆر جوانن لەماوەی کارکردنم لێرەدا تەنها لەکاتی بۆنەکاندا خۆشەویستی وەکو ئێوەم بەرچاو کەوتووە...هیوادارم تا کۆتایی تەمەنتان پێکەوە بن.

بەخەندەوە گوتی منیش خەندەم بۆ کردەوە بەڵام خەندەکەم ون بوو کاتێک گوێم لە وشەی کۆتایی بوو


بیتا:ئەو هیوایە هەرگیز نایەتە دی...من ئەوەندەم نەماوە لە ژیاندا و دەمرم...

بەهێمنی گوتم لەکاتێکدا کەمێکم لە سۆجووەکە خواردەوە


خاتوونەکە:بەداخەو....

نەیتوانی قسەکەی تەواو بکات چونکە جۆنگکووک پێیبڕی


جۆنگکووک:نەخێر هەرگیز!ئەو نامرێت...ئەو چارەسەر وەردەگرێ و دەژی...وە جاری داهاتوو کە هاتینەوە ئێرە هاوسەرگیریمان کردووە.

بەجدییەوە گوتی منیش بەسەرسامی سەیریم کرد


بیتا:چــ...چی!؟

ئەوەم گوت بەدەنگێکی لەرزاویەوە هەستم بەکاریگەری سۆجووەکە دەکرد

جۆنگکووک:لە ڕوسیا چارەسەری تۆ هەیە...تۆ دەڕۆیتە ئەوێ و چارەسەر وەردەگریت...

بەسەرسامی سەیریم کرد

بیتا:چی؟واتا چۆن؟ئەی بۆچی بەڕێز شین ئەوەی نەگوت؟



جۆنگکووک:چونکە ئەوکاتەی تۆ هاتیت ئەو چارەسەرە نەبوو بەڵام ئێستا هەیە وە بەڕێز شین پێی وابوو ئێستا درەنگە و تۆش پارەی پێویستت نییە...

بیتا:ئەو ڕاستە من بڕە پارەی پێویستم نییە....من هەر دەبێت بمر...

جۆنگکووک پەنجەی خستە سەر لێوم و بەتوڕەییەوە سەیری کردم

جۆنگکووک:نابێت!هەرگیز ئەو وشەیە دوبارە مەکەوە تۆ دەژیت....من پارەکە دەدەم.

بەسەرسامی سەیریم کرد ویستم وەڵامی بدەمەوە بەڵام سەیری دەورووبەرمم کرد کە پڕبوو لە خەڵکی بۆیە دەستی جۆنگکووکم گرت و بەرەو لای ئۆتۆمبێلەکەی ڕۆشتین دواتر وەستاین و منیش خێرا سەیری ئەوم کرد


بیتا:هەرگیز!تۆ هەرگیز نابێت کارێکی وابکەیت..وە ناشیکەیت....تۆ ناتوانی پارەکانت لەپێناو مندا سەرف بکەیت...تۆ تەنانەت بەتەواویش من ناناسیت...من ئەوەندەم نەماوە لەژیان...هەرخۆی هەر دەمرم ئیتر بۆچــ...


بەگریانەوە قسەکانم دەکرد بەڵام جۆنگکووک دوبارە بێدەنگی کردم کاتێک
لێوەکانی نا بەوانەی منەوە!



_-_-_-_-_-_

سڵاو گوڵەکانم ئەمەش پارتی ۱٨
هیوادارم بەدڵتان بێت
ڤۆت و کۆمێنت بکەن
تا پارتێکی تر
بایـ



J.jk/euphoriaWhere stories live. Discover now