抖阴社区

                                    

جۆنگکووک:بێگومان ئازیزم...بەڵام لەدوای ئەوەی گەشتینە شوێنی مەبەست...



ئەوەی گوت و بەدەستە بەتاڵەکەی دەستێکمی ڕاکێشا و ماچی کرد


جۆنگکووک:زۆرم بیرکردبوویت خۆشەویستم...پێویستە ئێستا بڕۆین.

بەهەموو هەوڵم دەمویست ڕێگا لەوە بگرم ڕوخسارم سوورببێتەوە و بەقسەکانی کاریگەر نەبم بەڵام سەرکەوتوو نەبووم لەکاتێکدا جۆنگکووک ڕۆشتە دەرەوەی ژوورەکە و بەرەو دەرەوەی نەخۆشخانە دەیبردم

بیتا:تکایە دامگرە جۆنگکووک!...ئایا تۆ گوێت لەمن هەیە؟!جۆنگکووک!...دامگرە هەر ئێستا من بۆ هیچ شوێنێک لەگەڵ تۆدا نایەم من و تۆ چیتر خۆشەویست نین...بۆت نییە دەستم لێبدەیت...پێت دەڵێم دامگرە!!!

بەهاوارەوە قسەکانم دەکرد وە وامکردبوو هەموو نەخۆشخانەکە سەیرمان بکەن لەناکاو گوێبیستی دەنگی بەڕێز شین بووم


ب.شین:جۆنگکووک!کوڕم ئەوە چیدەکەیت؟ئەو دەنگەدەنگە چییە؟وە بۆچی بیتا بەسەر شانتەوەیە؟


بە پەشۆکاویەوە گوتی

بیتا:بەڕێز شین...سپاس بۆ خوا کەتۆ هاتیت...تکایە پێی بڵێ ڕێگەم بدات بڕۆم...ئێمە ئێستا لە پەیوەندیدا نین..وە ئەو دەیەوێت بمڕفێنێت لە نێو ئەو هەموو خەڵکەدا!


بەخێرایی گوتم

ب.شین:جۆنگکووک دەتوانی پێمبڵێیت چی ڕوودەدات؟


جۆنگکووک:وەک گوێبیست بوویت بەڕێز شین...من بیتا دەڕفێنم و دەیبەمە ڕوسیا بۆ چارەسەرەکان..وە کەسیش بۆی نییە ڕێگەم لێبگرێت تەنانەت تۆش شین.


بەساردی گوتی و منیش بەشۆکەوە سەیریم کرد


بیتا:ئایخوایە تۆ چەند بێڕێزیت!چۆن دەتوانیت بەوشێوەیە قسەبکەیت؟بەڕێز شین تکایە شتێک بڵێ...پێی بڵێ با ڕێگەم بدات بڕۆم...دەزانم تۆ ڕێگە نادەیت خۆشەویسترین نەخۆشت بڕفێنرێت لەلایەن مافیایەکی دڕندە..ئەیوانیە بەڕێز شین؟


بەبێ دوودڵی گوتم  وە سەیری بەڕێز شینم دەکرد  بەڵام شۆکبووم بە وەڵامەکەی



ب.شین:فەرموو جۆنگکووک دەتوانیت بیتا ببەیت...تەنها بەجوانی ئاگاداری بە...وە ڕوسیا ساردە جلی باش بپۆشن...ماڵئاوا ڕۆڵەکانم...


بەشۆکەوە سەیریم دەکرد لەکاتێکدا دەمم لەشۆکدا کرابوویەوە

جۆنگکووک:سپاس...وە خەمت نەبێت من خۆم باش ئاگاداری بیتا دەبم ناهێڵم نەخۆش بکەوێت...دەی پێویستە ئێمە بڕۆین.

ئەوەی گوت و دەستی کرد بەڕۆشتن


بیتا:بەڕێز شین!!بۆچی ڕێگەدەدەیت بڕۆم!تکایە بیوەستێنە.


بەهاوارەوە گوتم بەڕێز شینیش خەندەی کرد دواتر چووینە دەرەوەی نەخۆشخانەکە و جۆنگکووک منی خستە نێو ئۆتۆمبێلەکەی و پشتوێنی سەلامەتی بۆ بەستم وە پێشئەوەی دەرگاکە دابخات و بڕواتە شوێنی شۆفێریەکە ماچێکی کوڵمەمی کرد خەندەی کرد


جۆنگکووک:وەکو منداڵێکی توڕە دەردەکەویت...زۆر قشتیت.

دوای ئەوە ڕۆشتە شوێنی شۆفێریەکە و دەستی کرد بە شۆفێری کردن منیش بەتوڕەیی سەیری پێشی خۆمم دەکرد تەواوی ڕێگاکە





*__*__*__*__*__*

__*__*__*__*__*__

سڵاو شیرینەکانم چۆنن ئەمەش پارتی ۲۰
هیوادارم بەدڵتان بێت
ڤۆت و کۆمێنت بکەن
تا پارتێکی تر
بایــ













J.jk/euphoriaWhere stories live. Discover now