抖阴社区

                                    

بەڕێز ڤلاد تەنها سەری لەقاند دواتر ڕۆشت منیش خێرا نامەکەم کردەوە و دەستم کرد بە خوێندنەوەی

نامەکە:

سڵاو جۆنگکووک من بیتام نازانم کەی ئەم نامەیە
دەخوێنیتەوە ئایا هەرگیز دەیخوێنیتەوە یاخود نا
بەڵام هیوادارم بتوانیت بیخوێنیتەوە چونکە ئەمە
کۆتا قسەکانی منی تێدایە.
جۆنگکووک من زۆر زۆر سپاست دەکەم کە لەگەڵم
بوویت ئەو ماوەیە من هەستم بە تەنیایی نەکرد لە
سایەی تۆ ئەو شتانەم تاقیکردەوە کە هەرگیز نەم
کردبوون تۆ پێتنیشاندام کە خۆشەویستی چۆنە
وە ئەو هەستە چۆنە کاتێک خۆشبویسترێیت
من لە منداڵیەوە ئەو هەستەم نەبووە هیچ
کەسێک پێی نەداوم جگە لە تۆ بۆیە دوبارە سپاس
دەزانم لای تۆ وایە کە من هیچ هەستێکم بۆ تۆ
نییە چونکە کۆتا ڕۆژ واتگوت وە تۆ حەقی خۆشتە
بەڵام من بەڕاستی تۆم خۆشدەوێت تەنها نەمدەزانی چۆن دەریببڕم دەترسام شتێک بکەم
ئەوکات توڕەببیت و جێمبهێڵیت وە تۆ ڕاستتکرد
من هیچ لەهەستی نیگەرانی بۆ دایک و باوک
تێناگەم چونکە من خاوەنی دایک و باوکێک نیم
هەروەک تۆ بۆیە بمبورە بەڵام هەرگیز من ڕقم لە
خاتوو جیۆن و بەڕێز جیۆن هەڵنەگرتووە تەنها ئەو
ڕۆژە نەمدەویست بڕۆیت چونکە دەترسام بەتەنها
لێرە بەڵام ڕاستە من خۆپەرست بووم دوبارە
ببورە وە من نەشتەرگەریەکە ناکەم من
ناتوانم پەنجەیەک لە پارەکانی تۆ بدەم لە ئێستادا
چونکە ئێمە پێکەوە نین وە من مافی ئەوەم نییە
پارەکانم لەیەکێک لە لۆکەرەکانی ئەو هۆتێلە دانا کە پێشتر لێی بووین وە کلیلی لۆکەرەکە لای کچی
پرسگەکەیە باشبوو ئەو کۆری بوو زۆر یارمەتی
منی دا لێرە.

لەوانەیە ئەوکاتەی کە تۆ ئەم نامەیە دەخوێنیتەوە من مردبێتم یاخود هەر پاشماوەشم نەمابێت
بەڵام تکایە هەرچیەکم کردووە بمبەخشە وە من
بەڕاستی تۆم خۆشدەویست خۆشەویستی من
بۆ تۆ درۆ نەبوو.

هیوادارم ژیانێکی بەختەوەر و دڵخۆشانە بژیت جۆنگکووک وە هیوادارم گەر لەژیانی داهاتووشدا بێت بتوانم تۆ ببینمەوە بێگومان گەر ئەوکاتەش کۆتاییمان وەک ئەوەی ئێستامان نەبێت زۆر سپاس جۆنگکووک بۆ هەموو شتێک.

خۆشمدەوێیت
بیتا.

چاوەکانم پڕببوون لە فرمێسک کە بەبێ ئاگایی خۆم دەهاتنە خوارەوە من چیمکردووە؟من زۆر ئازاری ئەوم دا بەبێ ئاگایی خۆم هەمووی بەهۆی منەوەیە بەڵام هەرگیز لەخۆم خۆشنابم گەر ئەو بەڕاستی بمرێت..پێویستە بەزووترین کات بیدۆزمەوە مۆبایلەکەمم دەرهێنا و پەیوەندیم بە پاسەوانێکەوە کرد

J.jk/euphoriaWhere stories live. Discover now