"جۆنگکووک:خێرا ئەمڕۆ هەموو ڕوسیا بگەڕێن پێویستە هەر ئەمڕۆ بیتا بدۆزنەوە گەرنا ژیانتان کۆتایی پێدێت ئەمشەو"
خێرا پەیوەندیەکەم داخستەوە و ڕۆشتمە ناو ئۆتۆمبێلەکەم پێویستە خۆشم بەدوای بیتا بگەڕێم
~~~~~~~~~
"AFTER FOUR HOURS"
لەکۆتایدا!لەکۆتایدا شوێنی بیتام دۆزیەوە وە ئێستا بەرەو ئەوێ دەڕۆم..ئەوەی نیگەرانی کردم ئەوەبوو ئەو لە کۆگایەکە لە ئێستادا هیوادارم ئەو باشبێت
هەرکە گەشتمە کۆگاکە خێرا لەئۆتۆمبێلەکەم هاتمە دەرەوە بەبێ ڕاگرتنی یاخود هێنانی کلیلەکان بەخێرایی بەرەو ناو کۆگاکە ڕۆشتم ئەوێ کۆن و پیس بوو هیچی لێنەبوو وە پێموایە دوو نهۆمە بەڵام بیتا لە نهۆمی خوارەوە نەبوو بۆیە ڕۆشتمە سەرەوە و لەوێ بەدوایدا دەگەڕام بەڵام لەوێش نەبوو بێهیوا و ترساو بووم ویستم ڕووم وەرگێڕم و بڕۆم بەڵام شتێکم بینی لەژێر کۆمەڵێک پاکەتی کۆندا ئەوە مرۆڤــ...
جۆنگکووک:بیتا؟
بەنزمی گوتم کاتێک بەرەو ئەو دەڕۆشتم
ئەو هەر وەڵامی نەبوو تاوەک خۆم نزمکردەوە و ئەو پارچە پاکەتانەم لادا شۆکبووم کاتێک بینیم ئەوە بیتایە!
جۆنگکووک:بیتا؟!
بەدەنگێکی لەرزاویەوە گوتم لەکاتێکدا هەوڵم دەدا هەڵیبستێنم بە جوڵاندنی وە لەکۆتایدا ئەو چاوەکانی کردەوە و سەیری کردم بەڵام ئەو سەرسام نەبوو وەک ئەوە وابوو هیچ بەبینینی من دڵخۆش نەبوبێت وە ئەو زۆر لاواز بوە و ڕەنگی زەرد بووە
ویستم قسە بکەم بەڵام ئەو قسەی کرد
بیتا:دوبارە....تۆ؟بۆچی هەمیشە....خەیاڵی....تۆ دەکەم...دەزانم تۆ تەنها...خەیاڵیت....بۆیە بڕۆ...ئەمجارە وە..وەک...جاری پێ...پێشوو هەڵ...هەڵناخە..ڵەتێم.
بەپچڕپچڕ و لاوازی قسەکانی دەکرد هەرگیز پێشبینیم نەدەکرد بەمشێوەیە بیبینم چاوەکانم پڕبوون لە فرمێسک و خێرا ئەوم ڕاکێشایە باوەشی خۆمەوە
جۆنگکووک:بیتا.....
بەدەنگێکی لەرزاوییەوە گوتم
بیتا:تۆ...بەڕاستی لێرەیت؟جۆنگکووک؟ئایا من دوبارە....خەیاڵ...دەکەم؟بەڵام...ئەم خەیاڵە...زۆر لە ڕاستەقینە...دەچێت...بەڵا...م کێشە نییە....گەر ئەمەش...خەیاڵ بێت....با بە...بەردەوام بێت...من دەمەوێت....بەم...یادگاریە...خەیاڵیانەوە....بمرم....
بەکزی گوتی لەوە زیاتر فرمێسکەکانم پێ ڕانەگیرا بۆیە کەوتنە خوارەوە و منیش باوەشەکەم پچڕاند
جۆنگکووک:بیتا....من بەڕاستی لێرەم...من جۆنگکووکم من گەرامەوە....ئیتر هەرگیز...جێتناهێڵم....تکایە بمبورە...تکایە لێمخۆشبە....تۆ بەهۆی منەوە لەم شوێنە ساردەدا دەژیــ...
بیتا:تۆ...ڕاستیت؟جۆنگکووک ئایا...تۆ بەڕاستی لێرەیت؟تۆ منت بەڕاستی...بەجێنەهێشت....تۆ بەزووی...گەڕایتەوە....ڕاستەوخۆ دوای.....ڕۆژێک....تۆ بەڕاستی زۆر...باشیت بۆ من....تۆ لەبەر من....دایکت و باوکت...پشتگوێ خست....من بـــ...
قسەکانم پێبڕی ئەو چیگوت؟گوتی ڕۆژێک؟بەڵام من ماوەی دوو مانگە لێرە ڕۆشتوم ئەو بەڕاستی یادەوەریەکانی بەرەو خراپبوون دەڕوات.
جۆنگکووک:بیتا...دوبارە باوەشم پێداکردەوە بەڕاستی من زۆر خراپم من چەندە مرۆڤێکی خراپم دەبوایە ئەو ئێستا نەشتەرگەریەکەی تەواوکردبا و تەندروستی ئاسایی بایەتەوە نەک بەمشێوەیە
جۆنگکووک:بیتا تکایە لێمخۆشبە.....من....تۆم لێرە لەم شوێنە...ساردە جێهێشت...ئەی بۆچی پارەکانی منت...بەکارنەهێنا...من بۆ ئەوە جێمهێشتبوو تا تۆ پێی بژیت....
بەدەنگێکی لەرزاویەوە گوتم ئەویش فرمێسکەکانی سڕیم و گوتی
بیتا:تکایە مەگری.....من نامەوێت تۆ بەهۆی منەوە...بگریت....هەروەها...ئەو پارانە هی تۆن نەک من....من مافم بەسەریانەوە نییە...وە من ئەوانم بۆ تۆ دانابوو تا بیبەیتەوە....
جۆنگکووک:بیتا هەڵسەوە...پێویستە تۆ نەشتەرگەریەکە بکەیت...دەی هەڵسەوە تکایە.
بەتکاوە گوتم بەڵام ئەو هەڵنەسا
بیتا:جۆنگکووک...تکایە بابەتی نەشتەرگەری...لەبیربکە...ئێستا زۆر درەنگە....وە تۆ پێویستە...من لە بیر بکەیت...
بەپچڕپچڕی و لاوازی قسەکانی دەکرد نەخێر نابێت ئەوە ڕاست بێت...دەبێت ئەو چارەسەر وەربگرێت بەڵام پزیشکەکەی پێشتر گوتی کە ئەو نەشتەرگەریە دەبێت تا زووە بکرێت گەر کاتی بەسەر دا بڕوا ئەوا بیتا....نا نەخێر نابێت
بەخێرایی بیتام بەباوەش هەڵگرت وەوامکرد کە دەنگێکی ترساو دەربکات وە دواتر دەستم کرد بە ڕۆشتن بەرەو دەرەوەی کۆگاکە
جۆنگکووک:تۆ دەبێت چاک ببیتەوە.
بیتا:بەڵا....
ڕێگەم نەدا قسەکەی تەواو بکات
جۆنگکووک:بەڵام نییە...تۆ هەر دەبێت چاک ببیتەوە وە دواتر ئێمە دوبارە پێکەوە دەبینەوە بەڵێن دەدەم کە ئەمجارە جێتناهێڵم تەنها با باشببیتەوە.
ئەوەم گوت و ئەوم خستە نێو ئۆتۆمبێلەکەمەوە بەڵام پێشئەوەی دەرگاکە دابخەم ماچێکی سەریم کرد
≎≎≎≎≎≎≎≎≎
≈≈≈≈≈≈≈≈≈
≎≎≎≎≎≎≎≎≎سڵاو گوڵەکانم ئەمەش پارتی ۲٦
هیوادارم بەدڵتان بێت
ڤۆت و کۆمێنت بکەن
ڕای خۆتان لە کۆمێنتا جێبهێڵن
تا پارتێکی تر
بایـــ

YOU ARE READING
J.jk/euphoria
Random?? ????? ?? ???????????? ????? ?????! ????? ?? ?????? ???? ??????. ??? ?? ?????????? ????? ????? ?? ????????? ????? ????? ?????????? ?????? ???????? ≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈ ???????? ???? ????? ????? ? ????? ????? ????????? ?? ???? ????...
PART 26
Start from the beginning