وەک پشتگیریەک لە ماندووبونم
ڤۆت و کۆمێنت بکەن
با دەست پێبکەین!
_-_-_-_-_-_-_
"end flashback"
بەشۆکی و سەرسامی سەیری بیتام دەکرد کە دەستی کردبوو بە گریان چۆن خوشکێک دەکرێت هێندە خراپ بێت...کەواتە ئێستا بیتا...بەهۆی ئەو بێڕەوشتەوە دەمرێت
جۆنگکووک:بیکوژم!؟
بەتوڕەییەوە گوتم کەئەوەم گوت بیتا بە سەرسامی سەیری کردم
بیتا:چــ...چی؟
جۆنگکووک:دەڵێم ئەو بێڕەوشتەی خوشکت بکوژم؟...بەڵام پێموایە پێویست بە ڕێگادانی تۆ ناکات ئەو سۆزانیە پێویستە بمرێت چۆن دەتوانێت کارێکی وابکات....
بەتوڕەیی گوتم و دەستم خستە نێو قژمەوە هێشتا سەرسامم
بیتا:چی!؟...نا نەخێر هەرگیز!....من داوای کوشتنی ئەوم نەکردووە و ناشمەوێت ئازاری پێبگات بۆیە تکایە واز لەو بڕیارەت بهێنە...ئەو خێزانێکی هەیە کە پێویستیان پێی هەیە...ئەو خاوەنی منداڵ و هاوسەری خۆیەتی من هەرگیز نامەوێت خۆشی ئەوان تێکبدەم.
بەدەنگێکی لەرزاویەوە گوتی لەکاتێکدا هێشتاش فرمێسکەکانی دەکەوتن باوەڕناکەم چۆن دەکرێت هێندە باش و میهرەبان بێت...دەستم بەرزکردەوە بەرەو ڕوخساری و فرمێسکەکانیم سڕیەوە
جۆنگکووک:تۆ زۆر میهرەبانیت...وە ئەوە توشی کێشەت دەکات.
دوای ئەو قسەیەم ئەوم ڕاکێشایە باوشمەوە
جۆنگکووک:بەڵام من لەگەڵ تۆم....من هەرگیز تەنهات ناکەم و پشتت بەرنادەم...بەڵێن بێت...
کەئەوەم گوت بیتا باوشی پێداکردمەوە و سەری لەسەر سنگم دانا
بیتا:خۆشمدەوێیت!
جۆنگکووک:باشــ...چی!؟...مەبەستت چییە؟
سەرەتا بەهێمنی گوتم بەڵام دواتر بەتەواوی هاتمەوە سەرخۆم و زانیم کە چیگوت...واتا ئەو منی خۆشدەوێت؟...نا نەخێر بێگومان نا..
بیتا:جۆنگکووک....داوای لێبووردن دەکەم کە ئەمە دەڵێم لەوانەیە نائاسوودەت بکات و وابکات ڕقت لێم بێتەوە بەڵام بەڕاستی...خۆشمدەوێیت....
ئەوەی گوت و کەمێک گەڕایە دواوە و سەیری چاوەکانمی کرد...نازانم کاردانەوەم چۆنە شۆکم یاخود دڵخۆشم؟...پێموایە هەردووکیان
بیتا:سەیرکە من هەرگیز زۆریت لێناکەم بۆ هیچ شتێک تەنها هەستی خۆمم بۆتۆ دەربڕی تا ئەو بارە قورسەی سەر شانم نەمێنێت تۆ ئەتوانی ڕەتم بکەیەوە بەڵام تکایە با هەر هاو....
نەیتوانی قسەکەی تەواو بکات چونکە
لێوەکانم خستە سەر ئەوانەی ئەو و
ماچم کرد هەستم بە شۆک بوونەکەی
کرد بەڵام دواتر ئەویش وەڵامی ماچەکەمی
دایەوە
دوای کەمێک لێک دوورکەوتینەوە و بیتا خێرا سەری نزم کردەوە تا ڕوخسارە سوورەکەی بشارێتەوە منیش کەمێک پێکەنیم و سەریم بەرزکردەوە
جۆنگکووک:سەیری من بکە نەک زەویەکە....ئەوەی ئێستا کردمان...واتە کەمێک پێش ئێستا...ئێمەی کردە...خۆشەویستی یەکتر....وە پێویستە ڕازی بیت بەوەی خۆشەویستێکت هەیە ئێستا.
بەهێمنی گوتم ئەویش سەری لەقاند
بیتا:من...ڕازیم بێگومان ڕازی دەبم چۆن دەتوانم تۆ ڕەتبکەمەوە لەکاتێکدا خۆم هەستەکانم بۆ تۆ دەربڕی سەرەتا...وە من زۆر بەبەختم کە کەسێکی وەک تۆ ئامادەیە لەگەڵم بێت و ببێتە خۆشەویســ....
ڕێگەم نەدا قسەکەی تەواو بکات چونکە پەنجەم خستە سەر لێوی
جۆنگکووک:هەرگیز.....هەرگیز بەکەم سەیری خۆت مەکە و وا بیرمەکەوە کە شایەنی من نیت...تۆ کەسێکی بەنرخیت بەڵام نرخی خۆت نازانیت....ئێستاش بابڕۆین شتێک بخۆین زۆرم برسیە.
دەستیم گرت و بەدوای خۆمدا ڕامکێشا ئەویش بەبێ هیچ وشەیەک بەدوامدا دەهات ئەو ژیکەڵەیە کاتێک دەیەوێت فرمێسکەکانی ڕابگرێت
≡ ≡ ≡ ≡ ≡ ≡ ≡
≣ ≣ ≣ ≣ ≣ ≣
≡ ≡ ≡ ≡ ≡
≣ ≣ ≣ ≣
≡ ≡ ≡
≣ ≣
≡
"AFTER TWO WEEKS"
جۆنگکووک:دایکە!....دایکە!...
بەبەرزی بانگی دایکمم دەکرد دەمەوێت دەربارەی بیتا و پەیوەندیەکەی نێوانمانی پێبڵێم
خ.جیۆن:بەڵێ جۆنگکووک..کێشە چییە بۆچی هاواردەکەیت؟...وە بۆچی بەمزووییە لەماڵەوەیەت؟....باوکت لێرە نییە لە ئێستادا گەر بەدوای ئەودا دەگەڕێی ئەو لەلای هاوڕێکانیەتی.
جۆنگکووک:نا نەخێر لە ئێستادا کارم بەباوکم نییە بەڵام گەر ئەویش لێرە بوایە باش دەبوو...کێشەنییە سەرەتا بەتۆی دەڵێم...وەرە با دانیشین دەمەوێت شتێکت پێ بڵێم
هەردووکمان لەسەر قەنەفەکان دانیشتین
خ.جیۆن:ئێ...ئەو شتە چییە کەوای لە کوڕە سارد و سڕەکەم کردووه وا خەندە بکات لەبەر خۆیەوە؟
بەخەندەوە گوتی منیش کەمێک پێکەنیم
جۆنگکووک:دایکە تکایە شتەکان وا گەورە مەکە گەرنا پێتی ناڵێم.
خ.جیۆن:باشە باشە تەواو دەی خێرا پێمبڵێ
هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی
جۆنگکووک:دایکە من کەسێکم خۆشدەوێت...وە ئێمە خۆشەویستن لەئێستادا.
خ.جیۆن:چی!؟...لەکۆتایدا تۆ ئێستا سەڵت نیت؟...ئای خوایە زۆر سپاس بۆتۆ...کەواتە ئەو کێیە؟..کێ دڵی تۆی بردووە؟
بەخێرایی گوتی
جۆنگکووک:دایکە بوەستە کەمێک هێواش...ئەو ناوی بیتایە وە ئەو تەمەنی ۲٥ ساڵە.
بەهێمنی گوتم دایکیشم خەندەیەکی گەورەی کرد
خ.جیۆن:کەواتە ئاوا...کچێکی گەنجی شۆخ و شەنگە...لە چ خێزانێکە؟...چ کارێک دەکەن؟...ئایا کاری خۆی هەیە یاخود لەسەر پارەی دایک و باوکی دەژی؟
کەئەو پرسیارانەم بیست دوودڵ بووم لەوەڵامدانەوەی بەڵام هەرچۆنێک بێت دەبێت بیتا قبوڵ بکات چونکە ئەو خۆشەویستی منە
جۆنگکووک:دایکە ئەو...ئەو دایک و باوکی نەماوە...تەنها خوشکێکی گەورەی هەیە...بەڵام نێوانیان لەگەڵ یەکتردا باشنیە...وە ئەو...ئەو نەخۆشە لە نەخۆشخانەکەی بەڕێز شین ئەو تووشی شێرپەنجەی مێشک بووە وە....ئەو دەمرێت ئەو هەمان ئەو کچەیە کە جاری پێشوو خۆمان پێدا کێشا.
کە ئەوەم گوت خەندە گەورەکەی دایکم ون بوو
خ.جیۆن:؟؟؟؟
_-_-_-_-_-_-_
سڵاو گوڵەکانم ئەمەش پارتی۱۳
هیوادارم بەدڵتان بێت
ڤۆت و کۆمێنت بکەن
تا پارتێکی تر
بایـــ