J.jk/euphoria

By vx_mina000

3.7K 622 798

من تەنها بۆ چارەسەرەکانی دایکم ڕۆشتم! بەڵام من کەوتمە داوی ئەوەوە. ئەو لە بارودۆخێکی باشدا نەبوو من سوکایەتیم... More

PART 1
PART 2
PART 3
PART 4
PART 5
PART 6
PART 7
PART 8
PART 9
PART 10
PART 11
PART 12
PART 13
PART 14
PART 15
PART 16
PART 17
PART 18
PART 19
PART 20
PART 22
PART 23
PART 24
PART 25
PART 26
𝜯𝜢𝜠 𝜠𝜨𝜟

PART 21

107 25 26
By vx_mina000

وەک پشتگیریەک لە ماندووبونم
ڤۆت و کۆمێنت بکەن

با دەست پێبکەین!

~~~~~~~

جۆنگکووک:دەی خۆشەویستم شتێک بڵێ ئەوە چەند ڕۆژە تۆ ڕوخسارت بەو شێوەیەیە....ئایا حەزت بەم بەفرەی ڕوسیا نییە؟...پێموابوو تۆ زۆرت حەز بەبەفرە

بەهێمنی گوتم لەکاتێکدا سەیری چاوەکانیم دەکرد بەڵام ئەو خۆی لە سەیرکردنەکانم دەدزیەوە و ڕوخساری گرژکردبوو ماوەی۲ ڕۆژە لە روسیاین وە دەمەوێت بیتا ئاشتبکمەوە و دواتر بڕۆینە لای پزیشکەکە دەزانم دەتوانم بەزۆری بیبەم وە بەڕێگای تریش بەڵام دەمەوێت بەبێ کێشە بڕۆین

جۆنگکووک:بیتا....سەیرکە ئازیزم پێویستە بەزووترین کات بڕۆین بۆ سەردانی ئەو پزیشکە چونکە کات وا درەنگ ئەبێت وە تۆش بێهێز دەبیت ناتوانم بەرگەی بینینی تۆ بگرم بەو شێوەیە...تکایە ئەوەندە دڵ ڕەق مەبە بەرامبەر خۆت و منیش....گەر تۆ شتێکت بەسەرهات ئەوە منیش بەبێ لەدەستدانی هیچ چرکەیەک خۆم دەکوژم و ئەم دنیایە بەجێدەهێڵم...تۆ ڕازیت بەوەی ئەوە ڕوبدات ئایا ئارەزووی مردنی من دەکەیت؟بەڵام گەر خۆشم نەکوژم دەتوانم خۆم بدەمە بەردەم دوژمنەکانم و ئەوان ئەشکەنجەم دەدەن بەخراپی و ئەوکات فیشەکێک دەتەقێنن بە نێوچەوانم و منیش دەمــ....

نەمتوانی قسەکەم تەواو بکەم چونکە بیتا هاواری کرد لە کاتێکدا چاوەکانی پڕبوون لە فرمێسک

بیتا:بەسە!!باسی مردن مەکە..چۆن دەتوانیت لەبەر من...کچێکی سادە و نەخۆش خۆت لەناوببەیت؟!ئەی تۆ مافیایەکی گەورە و ترسناک نەبوویت؟بۆچی!؟تەنها وازم لێبێنە با بمرم و ڕزگارم بێت لەم جیهانە...من کچێکی شۆخ و شەنگ و جوان نیم وەک ئەو کچانەی دایکت حەز دەکات ببێتە بوکی....نازانم تەنانەت چیش وای لە تۆ کردووە حەزت بەمن بێت و خۆشتبوێم....تۆ گەمژەیت...بۆچی یارمەتیم دەدەیت؟تۆ واملێدەکەیت هەست بەتاوان و شەرمەزاری بکەم لەبەرامبەرتدا....هەست دەکەم کە تۆ هەموو شتێک بۆ من دەکەیت لەکاتێکدا من تەنها دادەنیشم و قسەی بێمانا دەکەم...تۆ زۆر گەمژەیت...

بەگریانەوە قسەکانی دەکرد وە وایکرد هەناسەیەکی قوڵ هەڵمژم و پاشان ڕایبکێشمە نێو باوەشمەوە

جۆنگکووک:بۆچی ناتوانم؟تۆ تاکە کچیت کە تائێستا خۆشمویستبێت بۆچی ڕێگە بدەم بەتەنها بڕۆیت بێگومان منیش دێم لەگەڵت بۆ هەر کوێیەک بڕۆیت..وە تۆ تەنها کچێکی سادە و نەخۆش نیت تۆ خۆشەویستی منیت وە هاوسەری داهاتووم و دایکی منداڵەکانم...وە من پێمگوتیت خۆت بەکەم مەزانە...تۆ لەسەروی هەمووشتێکەوە جوانیت...وە دڵپاکیت...وە میهرەبانیت....خۆ بەکەم زانیت....لەهەمووی گرنگتر گرینۆکیت...ڕاستە من ڕقم لە گریان دەبێتەوە بەڵام لام ئاساییە کە تۆ گریایت لەباوەشت بگرم و دەست بەسەرتدا بهێنم بەمجۆرە...هەست بەتاوان و شەرمەزاری مەکە لەبەرامبەر مندا چونکە تۆ گرنگترین شتم پێدەبەخشیت ئەویش خۆشەویستیە...وە هەبوونی خۆت هەموویەتی...وە پێمەڵێ گەمژە جارێکی تر چونکە قبوڵی ناکەم سوکایەتی بە هاوسەری داهاتووت و باوکی منداڵەکان بکەیت...تەواو مەگری ئیتر....

بەهێمنی قسەکانم دەکرد لەکاتێکدا دەستم دەهێنا بە سەریا ئەویش کەمێک هێمن بوویەوە

بیتا:باشە!...من...من چارەسەرەکان وەردەگرم وە گەر پێویست بە نەشتەرگەریش بکات دەیکەم.

شۆکبووم بەقسەکانی پێشبینیم نەدەکرد ڕازی ببێت بەڵام لەهەمان کاتدا زۆر دڵخۆش بووم سەریم کەمێک لەسەر سنگم دوورخستەوە تا ڕوخساری ببینم

جۆنگکووک:بەڕاست؟!واتا تۆ ڕازیت بەوەی نەشتەرگەریەکە بکەیت؟

بەخێرایی گوتم ئەویش سەری لەقاند خەندەیەکی گەورەم کرد و ماچێکی نێوچەوانیم کرد دواتر فرمێسکەکانیم سڕی

جۆنگکووک:کەواتە هەستە بابڕۆین بۆلای پزیشکەکە.

ئەوەم گوت و دەستیم گرت و هەڵمساندەوە ئەویش بەبێدەنگی دوام کەوت

≡ ≡ ≡ ≡ ≡ ≡

سۆفیا:چی!؟واتا بیتا نەخۆشە و ئێستاش لە ڕوسیایە بۆ چارەسەر وەرگرتن!؟ئایخوایە بۆچی من ئێستا ئەم شتانە دەزانم؟...دەبێت ئەو کچە بەستەزمانە چەند ئازاری چەشتبێت؟...ئایخوایە...

بەخەمەوە گوتم ئەمڕۆ تایهیۆنگ هاتە لام تا قسەبکەین بەڵام من هەر ڕەتم دەکردەوە قسەی لەگەڵدا بکەم تا ئەم بابەتەی کردەوە

تایهیۆنگ:بەڵێ بەداخەوە بەڵام جۆنگکووک دەڵێت کە بەزۆر بردوومە و ڕازی نییە بەوەی من پارەی چارەسەرەکانی بدەم...بۆیە جارێ چارەسەر وەرناگرێت.

بەهێمنی گوتی

سۆفیا:چی!؟پێویستە تا زووە چارەسەر وەربگرێت گەرنا...گەرنا کات زۆر درەنگ دەکات....ئەوکات...زۆر درەنگ دەبێت...بەڵام منیش بوومایە لەجێی ئەو ڕازی نەدەبووم کەسێک پارەی چارەسەرەکانم بۆ بدات...ئەوە ڕێژەیەکی زۆرە....

تایهیۆنگ:سۆفیا....کەی بڕیار دەدەیت لێمخۆشببیت؟...بەڕاستی بێزاربووم...بەبێ تۆ ڕۆژەکانم تاریک و ناخۆشن....پێمباشترە بمرم وەک لەوەی تۆ بەمشێوەیە پشتگوێم بخەیت.

چاوەکانم لێی سوڕاند ئەو ئێستا زیاد لەپێویست دراماتیکە

سۆفیا:تایهیۆنگ گەر پیشەکەتم نەزانیبا بەدڵنیاییەوە پێموادەبوو کە تۆ ئەکتەریت وە زۆر لێهاتووشیت.

بەبێزاری گوتم ئەویش خەندەی کرد
بۆچی بەمشێوە جوانە خەندە دەکات واملێدەکات دڵم بتوێتەوە

تایهیۆنگ:نازانم ئەوە وەسفە یاخود تانە بەڵام کێشەم نییە چونکە لەلایەن تۆوەیە...ئێستاش با بگەڕێینەوە لای یەکتر دەی....لە ئێستادا پێویستم بە ماچێکی تۆیە....دەیــ

بەداماوی وتی لەکاتێکدا لێوەکانی بچووک کردەوە و دەهاتەوە پێشەوە خۆم پێڕانەگیرا و پێکەنیم دواتر باوەشم پێداکرد ناتوانم خۆمی لێبەدووربگرم ئیتر

سۆفیا:خۆشمدەوێیت.

بەخەندەوە گوتم ئەویش خەندەی کرد و ماچێکی کوڵمەمی کرد

تایهیۆنگ:منیش تۆم خۆشدەوێت....بەڵێن بێت بتکەم بە دڵخۆشترین ئافرەتی دنیا...لەمەودوا هیچت لێناشارمەوە.

بەهێمنی گوتی منیش باوەشەکەم توندتر کرد چاوەکانم داخست بەڕاستی ئارامبەخشە


≈≈≈≈≈≈

سڵاو شیرینەکانم ئەمەش پارتی۲۱
هیوادارم بەدڵتان بووبێت
ڤۆت و کۆمێنت بکەن
تا پارتێکی تر
بایــ























Continue Reading

You'll Also Like

51.2K 7.7K 39
تووشی هەموو ئازارێکیان کردم مردنم بە چاوەکانی خۆم بینی بەڵام هەمیشە بێدەنگ بووم.. سوکایەتیان پێم کرد ڕقیان لێم دەبوویەوە سەڕەڕای ئەوەی هیچ تاوانێکم ن...
13.3K 1.9K 15
تۆ لە بەفر دەچیت جوان بەڵام سارد..!
43.5K 4.1K 16
ئەو تەنیا کچێکی بچوکی ۱۷ ساڵ بوو ، پێم وانەبوو ببێت بە هاوسەرێکی لێهاتوو وە گرنگیپێدەر ! شتێک نەبوو بۆ ئێمە بە ناوی ئاشق بوون لە یەکەم بینین !! بەڵام...
46.7K 5.2K 30
تب | باس لە کچیکی ١٦ ساڵ دە کات کە حەزو خولیایەکی زۆری بۆ سەماهە یە ڕۆژیک لە کاتی مە شق کردن گە ورە ترین پیاوی باندی مافیای کۆریا دە ی بینیت و داوای...